بەغداد/INA
فراکسیۆنی سەدڕی لەپەرلەمانی عێڕاق ئەمڕۆ ڕۆژی پێنجشەممە ڕاسپاردەیەک دەردەکات بۆ پێکهێنانی لێژنەیەکی تایبەت بۆ کۆڵینەوە لە دزەکردنی پرسیاری تاقیکردنەوەکان.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی پەرلەمانتار مها الدوری لەبەیاننامەیەکدا کە دەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی کە سەرۆکایەتی فراکسیۆنی سەدڕی ڕایسپارد کە لێژنەیەکی تایبەت لەئەندامانی لێژنەکانی یاسایی و دەسپاکی وپەروەردە پێکبهێنرێت بۆ لێکۆڵینەوە لەم بابەتە.
وتیشی کە لێژنەکە جەند ڕاسپاردەیەک دەربکات دەربارەی ئەوانەی کەمتەرخەمیان لەم مەسەلەیەدا کردووە.