بەغداد/ INA وسام الملا
حاکم زاملی جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران ئەمڕۆ ڕۆژی پێنجشەممە جەختی لەوەکردەوە کە ئەوپارەو پولانەی بۆ پڕۆژەکان تەرخانکراون دەچنە گیرفانی گەندەڵەکانەوە.
هەروەها زاملی لە وتەیەکیدا لەمیانەی پێشوازیکردنی لە پیاوماقووڵانی قەزای نەهرەوان و ژمارەیەک بەرپرسی ئەمیندارێتی بەغداد کە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ئامادەی بوو وتی کە حکومەت بۆ پڕۆژەکانی ئاوو خزمەتگوزاری خەرج دەکرد بەڵام بەشێوەی پێویست کاریان پێنەکراو چونە گیرفانی گەندەڵەکانەوە.
وتیشی ئەم پارانە لەچەند بازنەیەک خول دەخۆنەوە لەلای ئە بەرپرسانە ، ڕوونیشی کردەوە کە ئەوپڕۆژانە لەئاستی ئامانجەکانماندا نین و ڕۆتین ئاستەنگ دەخەنە پێش ئەو پڕۆژانە.
زاملی ئاماژەی بەوەدا کە وەزارەتی پلاندانان بەشێکە لەم ئاستەنگانە چونکە نەخشەو پلانێکی دانەڕشتووە و ئامارێکی
نەکردووە بۆ نیازمەندیەکانی هاووڵاتیان و خزمەتگوزاریەکانی ئاوو قوتابخانەو نەخۆشخانەکان،
ڕوونیشی کردەوە کە پڕۆژەکانی کە حەواڵەی ناوچەیەکی دیاریکراو کراون حەواڵەی ناوچەیەکی دی دەکرێن ئەمەش خاڵێکی نەرێنیەو ئێمەش چاودێری ئەم حاڵەتە دەکەین وچارەسەری بۆ دەدۆزینەوە.