وەزیری بەرگری عێرق گەیشتە بولگاریا

ئەمنی
  • 2-06-2022, 12:37
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە "جومعە عناد سەعدون " وەزیری بەرگری بۆ بەشداریکردن لە پێشانگای ئاسایش و بەرگری بۆ ساڵی ٢٠٢٢ گەیشتە کۆماری بولگاریا.
     لە بەیاننامەیەکی وەزارەتی بەرگری، کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)گەیشتووە،رایگەیاندوە کە بەبانگهێشتێکی  فەرمی  "دراگۆمیر زاکۆڤ " هاوتا بولگارییەکەی  "جومعە عناد سەعدون" وەزیری بەرگری گەیشتە کۆماری بولگاریا، کە پێشتر  پێی گەیشتبوو بۆ بەشداریکردن لە پێشانگای ئاسایش و بەرگری ساڵی ٢٠٢٢ کە بە سەرپەرشتی سەرۆکی کۆماری بولگاریا "ڕومێن ڕادێڤ " کرایەوە، ھەروەک بەیاننامەکە رایگەیاندوە کە  "وەزیری بەرگری عێراق لەلایەن وەزیری بەرگری بولگاریاوە بە گەرمی پێشوازی لێکرا.
    لەبەیانامەکەدا ئاماژە بەوەشدراوە کە " لینا جەلال عومەر " باڵیۆزی عێراق لەو وڵاتە لە یاوەری سەردانەکەی وەزیری بەرگری  كردووە.
    بەیاننامەکە گرنگی سەردانەکەی وەزیری بەرگری ئاشکراکردوە کە بریتی دەبێت لە ئەنجامدانی ژمارەیەك كۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی كۆماری بولگاریا، بۆ تاوتوێكردنی پرسە ھاوبەش و بەرژەوەندیەکانی نێوان ھەردوو كۆماری عێراق و بولگاریا.