بەغداد/ INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، دەستەی دەستپاکی پێکهێنانی لیژنەیەکی بۆ لێکۆڵینەوە لە دزەکردنی پرسیارە وەزارییەکان ڕاگەیاند.
فەرمانگەی لێكۆڵینەوەی دەستەکە، لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA )كەوتووە، رایگەیاند "كە "رۆژی سێ شەممەی رابردوو بڕیاڕێکی بەپەلە لەلایەن" عەلا جەواد ئەلسەعدی "سەرۆكی دەستەی دەستپاکی دەركرا بۆ پێكهێنانی لێژنەیەکی بەدواداچون و لێکۆڵینەوە لەبارەی ئەو دەنگۆ و زانیاریانەی کە لە هەندێک لە میدیا و ماڵپەڕەکان و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکرانەوە سەبارەت بە دزە کردنی پرسیارەکانی تاقیکردنەوەی وەزاری بۆ زمانی ئینگلیزی - خوێندنی ناوەندی بۆ ساڵی خوێندنی ئێستای 2021-2022، هەروەها لێکۆڵینەوە لە دزەکردنی پرسیارەکانی تاقیکردنەوە بۆ بابەتی بیرکاری.
ھەر لە بەیاننامەکەدا هاتووە" سەرۆکی دەستەی دەستپاکی لیژنەیەکی بۆ ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەکان دەستنیشانکردوە جەختی لەوەش کردۆتەوە کە لێکۆڵینەوەکان هێشتا بەردەوامن، پاش تەواو کردنیشی ئەنجامەکانی ئاراستەی دادوەری لێکۆڵینەوە دەکرێت ، بۆ مەبەستی گرتنەبەری ڕێوشوێنی یاسایی پێویست لەم بارەیەوە.
شایانی باسە پێشتر دەستەکە داوای دانانی کامێرای چاودێری لە ناو ژوورەکانی ئامادەکردنی پرسیارەکانی تاقیکردنەوەی وزاری کردبوو سەرەڕای راسپاردەی خۆی بۆ ئەنجامدانی، بە مەبەستی دوورکەوتنەوە لە هەر سەرپێچییەک کە لەوانەیە تیایدا ڕووبدات، ھەروەک داوای پێویستی هێشتنەوەی پرسیارەکان لە شوێنێکی سەلامەتی کردبوو .