گومرگی ناوەڕاست دەستی بەسەر 19 بارهەڵگر لە کەرەستەی سەرپێچی داگرت

ناوخۆ
  • 2-06-2022, 11:37
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، دەستەی  گشتی گومرگ لە بەڕێوەبەرایەتی گومرگی ناوچەی ناوەڕاست دەستبەسەرداگرتنی 19 بارهەڵگر راگەیاند کە کەرەستەی جۆراوجۆریان پێبووە بەپێچەوانەی کۆنتڕۆڵ و رێنماییەکانی هاوردەکردن.
     لە راگەیەندراوێكی دەستەکەدا ، كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)كەوتووە، ئاماژە بەوە كراوە "بەشی لێكۆڵینەوە و بەرەنگاربوونەوەی قاچاخی لە بەڕێوەبەرایەتی گومرگی  ناوەڕاست توانیویەتی دەست بەسەر 19 بارهەڵگردا بگرێت كە کەرەستەی جۆراوجۆریان هەڵگرتووە بەپێچەوانەی كۆنتڕۆڵ و رێنماییەكانی هاوردەكردن.
     ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئەو کەرەستانەی دەستیان بەسەردا گیراوە بریتی بوون لە (مۆلیدە، ئامێری کارەبایی، خۆراک، پارچەی کارگە، رافعەی بەرزکەرەوە)هەروەها کەرەستەی جۆراوجۆری دیکە".
     روونیشیکردەوە کە ھەڵمەتەکە  بە پاڵپشتی پۆلیسی گومرگ ئەنجامدراوە و ھەروەک رێوشوێنی یاسایی بەرامبەریان گیراوەتەبەر.