کەشناسی عێراق.. پێشبینی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما دەکات

ناوخۆ
  • 2-06-2022, 11:10
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ دەستەی کەشناسی عێراق،  کەش و هەوای رۆژانی داهاتووی  راگەیاند، پێشبینیش دەکات سبەینێ هەینی پلەکانی گەرما بەرزببێتەوە.
     لە راگەیەندراوێكی دەستەکەدا، كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) كەوتووە، ئاماژەی بەوەكردووە، "كەش وهەوای وڵات بۆ سبەینێ هەینی،گەرم دەبێت لەگەڵ بونی هەندێك هەور، هەروەها پلەكانی گەرما لە ناوچەکانی ناوەڕاست  كەمێك بەرز دەبنەوە بەبەراورد بە رۆژانی رابردووی باکوور و باشووری وڵات.
     لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، "کەش و هەوای رۆژی شەممە  گەرم دەبێت لەگەڵ هەندێک هەور ، هاوکات پلەکانی گەرما لە بەشی ناوەڕاست و باکوور نزیک دەبنەوە لە رۆژی پێشوو،بەڵام لە باشووری وڵات پلەی گەرمی کەمێک بەرز دەبێتەوە.
     ھەروەک ئەوەشی خستەڕوو،کەش و هەوای رۆژی یەکشەممە گەرم و ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێک هەور و تۆزێکی سووک لە ناوچەی ناوەڕاست، هاوکات کەش و هەوای ناوچەی باکور گەرم  دەبێت لەگەڵ بونی هەندێک پەلە هەور، لە کاتێکدا لە  ناوچەی ناوەڕاست ئاسمان ساماڵ و پلەی گەرما بەرز دەبێت ، لە باشووریش پلەکانی گەرما لە ڕۆژی پێشوو نزیک دەبێتەوە.
     دەستەی کەشناسی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، "کەش و هەوای وڵات بۆ ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو لە ھەندێک ناوچە گەرم دەبێت ، لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باکوور هەندێک هەور دەبێت ،هاوکات کەشوهەوای باشووریش گەرم دەبێت، هەروەها پلەکانی گەرما لە بەشی ناوەڕاست و باکوور کەمێک دادەبەزێت .
     لە خوارەوە خشتەی  کەش و هەوا و پلەکانی گەرمی یە بۆ سبەینێ هەینی و ڕۆژانی داهاتوو :-