لە باکووری ڕۆژئاوای تکریت ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنی دەستپێکرد

ئەمنی
  • 2-06-2022, 10:57
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ پێنج شەممە، دەستەی "حەشدی شەعبی " دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنی لە باکووری ڕۆژئاوای تکریت ڕاگەیاند.
     دەستەکە لە راگەیەندراوێكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراق (INA)كەوتووە رایگەیاندووە: "هێزێك لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگاكە، بە بەشداری لیوای 6 و 35 ی فەوجی چوار لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی سەڵاحەدین ، ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنی لە باکووری ڕۆژئاوای تکریت دەستپێکردووە.
     ئاماژەی بەوەشکردوە ئەو ئۆپەراسیۆنە بۆ مەبەستی گەڕانە بەدوای پاشماوەکانی تیرۆر و پاراستنی ئەو ناوچانەیە کە دەکەونە دەوروبەری "عەین ئەلفارس " بەئاراستە "وادی ئەلثرثار" لە سەڵاحەدین"