بەغداد/ INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، لیژنەی پەروەردەی پەرلەمان ئەنجامدانی كۆبوونەوەیەكی بەپەلەی سەبارەت بە دزەكردنی پرسیارەكانی تاقیكردنەوەكانی پۆلی سێیەمی ناوەندی راگەیاند.
"ئینتیسار ئەلغەرابی " ئەندامی لیژنەی پەروەردە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی راگەیاند"لیژنەکەیان کۆبوونەوەیەکی بەپەلەی ئەنجامدا سەبارەت بە دزەکردنی پرسیارەکانی تاقیکردنەوەکانی پۆلی سێیەمی ناوەندی.
ئاماژەی بەوەشکردووە، "لیژنەکەیان لە کۆبونەوەکە بڕیاڕێک لەبارەی ئەو پرسەوە وەردەگرێت.
ھەروەک ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزارەتی پەروەردە بڕیاریدا،تاقیکردنەوەکان بۆ پۆلی سێیەمی ناوەندی دوابخرێت تاوەکو کاتێکی تر و ئاگادارکردنەوەیەکی تر .
لە نوسراوێکدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) كەوتووە، وەزارەتەكە ئاماژەی بەوەكردووە "لیژنەی هەمیشەیی تاقیكردنەوەكان بڕیاریدا بە دواخستنی تاقیكردنەوەكان بۆ پۆلی سێیەمی ناوەندی تا ئاگاداركردنەوەیەکی تر.
ھەروەھا ڕوونیشی كردەوە، "دواخستنەكە دەگەڕێتەوە بۆ دزەكردنی پرسیارەكانی بیركاری لە سۆشیال میدیا ، ھەروەھا جەخت لەسەر پێكهێنانی لیژنەیەكی بەپەلەی لێكۆڵینەوەی وزاری دەکات بۆ بەدواداچوونی ئەو بابەتە و لێپرسینەوە لە كەمتەرخەمەكان بەپێی یاسا.