به‌دواداچوون ـ INA
ئه‌مڕۆ پێنچ شه‌ممه نرخی به‌رمیلێكی نه‌وت له‌بازاره‌كانی ئاسیادا 3 دۆلار دابه‌زی له‌كاتێكدا كه وه‌به‌رهێنانی ئه‌م بواره به‌دوایی قازانجه‌وه بوون پێش ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌ی به‌رپرسانی وڵاتانی خاوه‌ن نه‌وت له‌جیهان.
خاوی برێنت به‌رێژه‌ی 2.76 دۆڵار یان 2.4% بۆ 113.53 دۆڵار بۆ هه‌ر به‌رمیلێك دابه‌زی، كهدوێنی به‌رێژه‌ی 0.6% به‌رزبوونه‌وه به‌خۆیه‌وه بینی.
هه‌روه‌ها به‌پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی رۆیته‌رز خاوی رۆژئاوایی تكساسی ناوه‌ند به‌رێژه‌ی 2.89 دۆڵار یان 2.9% دابه‌زی بۆ 112.37 دۆڵار بۆ هه‌ر بهمیڵێك، له‌كاتێكی كه دوێنێ به‌رێژه‌ی 0.5% به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه بینی.
نه‌وتی خاو له‌م هه‌فته‌یه‌دا به‌هۆی فشاره‌كانی سه‌ر نه‌وتی رووسیا له‌لایه‌ن ئه‌مریكا و وڵاتانی ئه‌ورۆپاوه، به‌رزبوونه‌وه‌یه‌كی به‌رچاوی له‌بازاره‌كانی جێهان به‌خۆیه‌وه بینی، هه‌روه‌ها سووككردنی مه‌رجه‌كانی كۆڤید19 له‌لایه‌ن حكومه‌تی چینه‌وه به‌هه‌مان شێوه كاریگه‌ری له‌سه‌ر به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وتی خاو هه‌بووه.
له‌لایه‌كی تره‌وه پێنچ سه‌رچاوه لهریكخراوی ئۆپێك دوێنی راگه‌یاند له‌وانه‌یه ئۆپێك پێگیر بێت بهزیادكردنێكی كه‌م له‌به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت سه‌ره‌رای كه‌می ئاراسته‌كردنی بۆ بازاره جیهانیه‌كان.
له‌به‌رامبه‌ردا رۆژنامه‌ی ۆڵسترێت جۆرناڵ راگه‌یاند هه‌ندێك له‌ئه‌ندامانی ئۆپێك بیرۆكه‌ی به‌شداری نه‌كردی رووسیا له‌رێكه‌وتن دیراسه ده‌كه‌ن كه‌ئه‌مه‌ش ده‌رفه‌تێك به‌و وڵاته به‌رهه‌مێنه‌ره ئه‌ندامه‌كان ده‌دات له‌سه‌ر داوا وخواستی وڵاتانی ئه‌ورۆپی و ئه‌مریكا نه‌وتی زیاتر بخه‌نه بازاره‌وه.
به‌ڵام سه‌چاوه‌یه‌ك لهریكخراوی ئۆپێك پڵه‌س به‌ئاژانسی رۆیته‌رز راگه‌یاند له‌كۆبوونه‌وه‌ی ته‌كنیكی دوێنی چوار شه‌ممه باس له‌هه‌ڵپه‌ساردنی به‌شداری رووسیا له‌و رێكه‌وتن نه‌كراوه. هه‌روه‌ها شه‌ش ئه‌ندامی ئۆپێك پڵه‌س وتیان گفتوگۆ له‌سه‌ر ئه‌م بیرۆكه‌یه نه‌كراوه.