بەغداد/ INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزارەتی پەروەردە دواخستنی تاقیكردنەوەكانی پۆلی سێیەمی ناوەندی راگەیاند تا کاتێکی تر و ئاگادارییەكی دیكە.
له نوسراوێکدا كه دهست ئاژانسى ههواڵى عێراقى (INA)كەوتووه، وەزارەتی پەروەردە ئاماژهى بهوه كردووه، کە لیژنهى ههمیشهیی تاقیكردنهوهكان لە وەزارەت بڕیاریدا به دواخستنی تاقیكردنهوهكان بۆ پۆلی سێیهمی ناوەندی تا کاتێکی دیکە و ئاگاداركردنهوهیەکی تر.
ڕوونیشی كردۆتەوە کە دواخستنەكە پەیوەندی بە دزەكردنی پرسیارەكانی وانەی بیركاری لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە ھەیە ، ھەروەک بەیاننامەکە جەختیشی كردەوە لەسەر پێكهێنانی لیژنەیەكی بەپەلە بۆ لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونی ئەو بابەتە و لێپرسینەوە لە كەمتەرخەمەكان بەپێی یاسا.