دووز خۆرماتۆ.. دەستگیرکردنی داواکراوێک بەپێی ماددەی ٤ی تیرۆر

ئەمنی
  • 2-06-2022, 10:23
  • +A -A

    بەغدا - INA
     شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی دەستگیرکردنی داواکراوێکی بە پێی ماددەی ٤ی تیرۆر لە قەزای "دووز خورماتوو " لە ڕۆژهەڵاتی پارێزگای سەڵاحەدین ڕاگەیاند.
    شانەکە لە بەیاننامەیەکدا کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە ڕایگەیاندووە، کە "یەکەکانمان بەردەوامن لە ئۆپەراسیۆنە پێشوەختەکانیان بۆ بەدواداچوونی باندە تیرۆرستیەکانی داعش، لەو  بارەیەشەوە  ھێزێکی کۆماندۆ بە هاوکاری لەگەڵ بەشی هەواڵگری لە ئۆپەراسیۆنێکی تایبەتدا  توانی کەسێکی داواکراو ، بەپێی مادەی چوارەمی تیرۆر لە قەزای "دووز خورماتوو"  لە ڕۆژهەڵاتی پارێزگای سەڵاحدین دەستگیر بکات.
     ھەروەھا بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، دوای دەستگیرکردنی تیرۆرستەکە ڕادەستی لایەنە پەیوەندیدارەکان کرا بۆ ئەوەی ڕێوشوێنی یاسایی لە دژی بگرنەبەر و رووبەرووی دادگا دەکرێتەوە .