بەغدا – ا ه ع فوئاد مەعسوم سەرۆك كۆمار، ئەمرۆ شەممە، تەئكیدیكردەوە لەسەر هەوڵەكان بۆ پتەوكردنی یەكێتی نیشتمانی لە وڵاتدا. فوئاد مەعسوم لە میانی وتارێكیدا كە لە رۆژی شەهیدی عێراقی و یادی تیرۆركردنی ئایەتوڵا محەمەد باقر حەكیم پێشكەشیكرد، رایگەیاند ئەم یادە زۆر گرنگە بەلای عێراقییەكانەوە، بە تایبەت لەم ساتەدا كە گەلی عێراق پشتیوانی لە سەركەوتنەكان دەكات بەسەر تیرۆریستانی داعشدا. سەبارەت بە هەڵبژاردنەكانیش سەرۆك كۆمار خوازیارە هەڵبژاردنێكی ئازاد و پاك و بێ گەرد بێت لەپێناو بنیاتنانی عێراقێكی دیموكراتی و سەرجەم رۆڵەكانی لە تەواوی پێكهاتەكان لێی سودمەندبن. سەرۆك كۆمار وتیشی دوای ئەو ئێش و ئازارەی گەلەكەمان بەهۆی تاوانەكانی تیرۆریستانی داعش دوچاری هات، پێویستە بەرپرسیارێتی تاوانەكانی ئەو تیرۆریستانە نەخرێتە ئەستۆی هیچ پێكهاتەیەكی نەتەوەیی و عەشایرییەوە و هەوڵی پتەوكردنی یەكێتی نیشتمانی بدرێت.