هەولێر - INA
وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم بەبۆنەی رۆژی جیهانی منداڵانەوە رایگەیاند، نەخۆشی كۆرۆنا كاریگەری نایەكسانی لە مافەكانی منداڵاندا پیشاندا، دەشڵێت، ئێستا لە هەموو كاتێك گرنگترە كە سەركردەكان گوێ لە بۆچوون و داخوازییەكانی منداڵان و گەنجان بگرن. ئەمڕۆ چوارشەممە ١ی حوزەیران كە هاوكاتە لەگەڵ ساڵرۆژی جیهانی منداڵان، وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم بەو بۆنەیەوە پەیامێكی بڵاوكردەوە كە كۆپییەكی لە پەیامەكە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوت و تێیدا ئاماژەی بەوەكراوە:" مافەكانی منداڵ و تەندروستیان پێویستە لە پێشینە بێت و هەمو لایەك پێویستە گرنگیەكی تایبەت بە منداڵ بدات چونكە بناغەی هەر كۆمەڵگایەكی سەركەوتو بە گرنگیدان بە مافی منداڵان دەستپێدەكات".
راشیگەیاند، لەم دو ساڵەی كۆتایی نەخۆشی كۆرۆنا كاریگەری نایەكسانی لە مافەكانی منداڵاندا پیشاندا، منداڵان و گەنجان بۆ كۆتاییهێنان بە ڕەگەزپەرستی و جیاكاریی، بیر لە كێشە و خەمی نەوەكانیان دەكەنەوە، وەك گۆڕانی كەشوهەوا، پەروەردە و تەندروستی دەرونی، داوا لە گەورەكان دەكەن كە داهاتویەكی باشتر دروست بكەن.
وەزارەتی تەندروستی لەپەیامەكەیدا ئاماژەی بەوەشكردوە، لە ڕۆژی جیهانی منداڵاندا لە هەمو كاتێك گرنگترە كە سەركردەكان گوێ لە فكر و داخوازییەكانی منداڵان و گەنجان بگرن بۆئەوەی منداڵەكان دوبارە بیر لە داهاتویەكی گەش بكەنەوە
راشیگەیاند:" لە رۆژی جیهانی منداڵاندا لە هەموو كاتێك گرنگترە كە سەركردەكان گوێ لە بۆچوون و داخوازییەكانی منداڵان و گەنجان بگرن، بۆ ئەوەی منداڵەكان دووبارە بیر لە داهاتوویەكی گەش بكەنەوە".