وەزیری گەیاندن سوودی پڕۆژەی پەیامی ئەلیكترۆنی دیاری دەكات

ناوخۆ
  • 1-06-2022, 22:26
  • +A -A

      بەغدا - INA - فالح عوبەیدی
    ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەركان شەیبانی وەزیری گەیاندن سوودی پڕۆژەی پەیامی ئەلیكترۆنی و كاریگەرییەكانی لەسەر تۆڕەكان دەستنیشان كرد.
    شەیبانی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی  راگەیاند، "پڕۆژەكە خزمەت بە خزمەتگوزاری مۆبایلی 4G و "ڤایبەر بۆ ماڵەوە" و تۆڕەكانی وای فای دەكات، هەروەها كاریگەری دەبێت لەسەر باشتركردنی خزمەتگوزاری پەیوەندییەكان و ئینتەرنێت لە داهاتوودا بۆ گەلی عێراق”.
    لای خۆیەوە، بەسام سالم، سەرۆكی دەستەی كۆمسیۆنی راگەیاندن و پەیوەندییەكان، بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی  پشتڕاستی كردەوە، كە "ئامادەبوون ئەمڕۆ بە مەبەستی كردنەوەی پڕۆژەی فراوانكردنی ژێرخانی سیێنا dwn بووە". 
    ئاماژەی بەوەشكرد، "ئەم پڕۆژانە خزمەتگوزارییەكی كوالێتی بەرز بۆ تواناكانی گواستنەوەی نێودەوڵەتیی ئینتەرنێت و توانا ناوخۆییەكان پێشكەش دەكەن"، ئاماژەی بەوەشدا كە "پڕۆژەكە كاریگەری دەبێت لەسەر كوالێتی خزمەتگوزارییەكان بەو پێیەی توانا بەرزەكان پێشكەش دەكات و سەرەكی بووە". هۆكاری سەركەوتنی كارپێكردنی خزمەتگوزاری 4G بۆ تۆڕەكانی مۆبایل، لەبەرئەوەی نەوەی چوارەم پێویستی بە تواناكان هەیە."
    ئاماژەی بەوەشدا "وەزارەت هەموو مەرجەكانی بەدیهێناوە بە مەبەستی رووماڵكردنی پرۆژەی جیلی چوارەم و تۆڕەكانی مۆبایل