سەرۆك كۆمار و پلاسخارت جەخت لەسەر گرنگی دەرچوون لە چەقبەستوویی سیاسی دەكەنەوە

سیاسی
  • 1-06-2022, 21:39
  • +A -A

    بەغدا -INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆمار و جینین هێنیس پلاشایرت، نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق، جەختیان لەسەر گرنگی پشتیوانیكردن لە سازان و دیالۆگ بۆ كۆتاییھێنان بە بنبەستی سیاسی كردەوە، بە لەبەرچاوگرتنی ئەو ئاستەنگ و ئالێنگارییانەی روبەڕوی وڵات دەبنەوە.
    سەرۆكایەتی كۆمار لە راگەیەندراوێكدا كە گەیشتووەتە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی  رایگەیاند، "بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆمار پێشوازی لە، جینین پلاسخارت ، نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق كرد".
    لەدیدارەكەدا گفتوگۆكرا لەبارەی گۆڕانكاری و پێشهاتە سیاسی و ئەمنییەكانی وڵات و دوپاتكرایەوە لە پێویستی پتەوكردنی سەقامگیری ئەمنی و ریشەكێشكردنی پاشماوەكانی تیرۆر و پاراستنی ئاسایش و ئارامی ھاوڵاتیان.
    لە بەشێكی دیكەی دیدارەكەدا جەختكرایەوە لە گرنگی پشتیوانیكردن لە سازان و دیالۆگ بۆ كۆتایی ھێنان بە بنبەستی سیاسی بە لەبەرچاوگرتنی ئەو ئاستەنگ و ئالێنگارییانەی روبەڕوی وڵات دەبنەوە، ھەروەھا دوپاتكرایەوە لە بەھێزكردنی یەكڕیزی نیشتمانی بە ئاڕاستەی چارەسەركردنی كێشەی ھەڵپەسێردراوەكان بە گیانی بەرپرسیارانە لە پێناو ھێنانەئاراوەی ماف و بەركەوتە نیشتمانییەكان بە جۆرێك لە ئاست داوا رەواكانی خەڵك بێت.