بەغداد/INA
جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران حاکم زاملی ئەمڕۆ ڕۆژی چوارشەممە جەختی لەوەکردەوە کە ئەنجومەنی نوێنەران بەتەمایەکە
بوودجەی وەزارەتی بەرگری زیادبکات و وتیشی کە پێویستە
گورزی ئاسمانی لە سەر داعش چڕتربکرێتەوەوسنوورەکانیش چاودێری بکرێن.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی زاملی
لەبەیاننامەیەکدا کە دەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی کە زاملی لەنووسینگەکەی خۆیدا پێشوازیکرد لە فەرماندەی
هێزی ئاسمانی فەریقی فڕۆکەوان شهاب جەهد علی و جێگری ئەمینداری گشتی وەزارەتی بەرگری فەریق شوان مزهر.
زاملی داوای کرد کە هەماهەنگی بکرێت لەنێوان هێزە ئەمنیەکان و هێزەسەربازیەکانی وشکانی و ئاسمانی دەریایی چڕکردنەوەی گورزە ئاسمانیەکان بۆ سەر مۆڵگەکانی داعش و چاودێریکردنی سنورەکان.
زاملی جەتی لەوەکردەوە کە ئەنجومەنی نوێنەران لەکۆششدایە بۆ پاڵپشتکردنی وەزارەتی بەرگری لەڕووی داراییەوە تاکو هێزی ئاسمانی خۆی پەڕەپێبدات ، ڕوونیشی کردەوە کە بازەکانی ئاسمان بەشادەماری سەرەکی دەزگای سەربازی وڵات دادەنرێن.
هێزی دەوڵەتانیش بە ژمارەی فڕۆکەوشارەزایی فڕۆکەوانەکانیان لێکدەدرێنەوە.
هەروەها زاملی وتی کە کەمبوونەوەی کارە تیرۆریستیەکان لە وڵاتدا پێویستە بەکۆتاییهاتنی تیرۆر لەقەڵەم نەدرێت بەڵکو پێویستە
هێزەکانمان لەوپەڕی ئامادەباشیدابن تاکو دەسکەوتەکان بپارێزین.