بەغداد/INA نەسار حاجی
لێژنەی دەسپاکی لەپەرلەمان ئەمڕۆ ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند کە دۆسیەکانی گەندەڵی ناردووەتە دەزگاکانی
چاودێری بۆ تەواوکردنی لێکۆڵینەوەکان .
ئەندامی لێژنەی دەسپاکی ئەمەد ڕوبەیعی بەئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ڕاگەیاند کە دۆسیەکانی گەندەڵی فرەو هەمەجۆرن هەندێکیان لە لێژنەیدەسپاکیدان
وهەندێکی دیکەشیان لەژێر لێکۆڵینەوەدان .
وتیشی کە دۆسیەکانی گەندەڵی
کەحەواڵەی لێژنەی گەندەڵی کراون لە خولەکانی پێشوو پیاچوونەوەیان بۆ دەکرێت، ئاماژەشی بەوەدا کە هەندێک لەو دۆسیانە بەشێوەیەکی یەکجارەکی یەلانەکراونەتەوە
چونکە ڕێکارەکانیان تەواو نەبووەوڕەوانەی دەستەی دەسپاکی و دیوانی چاودێری
و دادوەر کراون.
دەربارەی دۆسیەکانی پڕۆژە پەکخراوەکان ڕوبەیعی جەحتی لەوە کردەوە کە دۆسیەی پڕۆژەکان بەرلەهەموو دۆسیەکانی دی گرنگیان پێدەدرێت و لەو لایەنانەش دەپێچرێتەوە کە پڕۆژەکانیان دواخستووە