نووسینگەی زاملی : متشر هاشم هیچ پەیوەندیەکی بەئێمەوە نیە

سیاسی
  • 1-06-2022, 20:18
  • +A -A

    بەغداد/INA
     نووسینگەی جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران حاکم زاملی ئەمڕۆ ڕۆژی چوارشەممە 
    ڕەتیکردەوە کە هیچ پەیوەندیەک لەنێوان نووسینگەکەو کەسێکدا هەبێت بەناو متشڕهاشم موسی زاملی.
    نووسینگەکە لە ڕوونکردنەوەیەکدا کەکۆپیەکی
    دەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوتووە وتی جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران
    حاکم زاملی جەخت دەکاتەوە سەر ئەوەی کە ناوبراو متشڕ هاشم موسی زاملی هیچ پەیوەندیەکی بە نووسینگەکەمانەوە نیە وبەهیچ کارێکیش لەلایەن نووسینگەکەمانەوە ڕانەسپیردراوە نەلەئێستا و نەپێشووترو نەلەداهاتوودا.
    وتیشی کە ناوبراو متشڕ نوێنەرایەتی حاکم زاملی ونووسینگەکەی  ناکات و بەناو نوسینگەکەمانەوە مافی سەردانی هیچ فەرمانگەیەکی حکومی نیە و نووسینگەی زاملی 
    بەرپرس نیە لەم کەسەو پەیوەندی پێوە نیە و لەئێستاو داهاتوودا نابێ مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت و ڕێکاری یاساییش دژی وەردەگرین.