ئاوەدانکردنەوە :پڕۆژەیاسای ڕێگاوبان پڕۆسەکانی وەبەرهێنان ڕێکدەخات

ناوخۆ
  • 1-06-2022, 20:11
  • +A -A

    بەغداد/INA نەسار حاجی
    وەزارەتی نیشتەجێ وئاوەدانکردنەوە ئەمڕۆ ڕۆژی چوارشەممە وادەی دروستکردنی؛ ڕێگاوبانی نوێی ئاشکراکرد ولەهەمان کاتیشدا ئەوئاستەنگانەی دەستنیشانکرد کە ئەم پڕۆژەیەیان دواخست.
    هەروەها بەڕێوەبەری گشتی ڕێگاوبان و پردەکان حسین الموسوی لەلێدوانێکدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی وتی کە
    لەساڵی پێشووەوە ئەم پلانە لەلایەن وەزارەتەکەمانەوە داڕێژراوە و لەلایەن وەزیریشەوەڕەزامەندی لەسەردراوە کە دوو تەوەری سەرەکی دەگرێتەوە یەکەمیان 
    دروستکردنی ڕێگاوبانی ستراتیژیە لە چەند پارێزگایەک ، جگەلەوەش بەگەڕخستنی چەند ڕێگاوبانێک بۆ وەبەرهێنانکردن تیایاندا سەپاندنی باج بەسەر ئەوانەی پیادەی دەکەن بەمەرجی بوونی ڕێگای دیکە تاکو هاووڵاتیان لە گرتنەبەری ڕێگاکان سەرپشک بن.
    هەروەها ڕوونیکردەوە کە نزیکەی ١٠ پڕۆژەی ڕێگاوبان دیزاینان بۆ کراوەبەهەماهەنگی لەگەڵ بانکی نێودەوڵەتی لەمیانەی سەپاندنی باج لەسەر پیادەکارانی بەگوێرەی گەورەو بچووکی ئۆتۆمۆبیلەکانیان ، بەڵام ئەم پڕۆژەیە چەندین ئاستەنگ هاتە پێشی لەوانە نەبوونی وەبەرهێنی عێڕاقی و نەبوونی ژینگەیەکی لەبار بۆئەم
    جۆرەپڕۆژانە.
    ئاماژەشی بەوەدا کە کەیاسای کارپێکراوی ڕێگاوبانەکان دەرفەتی باجوەرگرتن دەڕەخسێنێت ، بەڵام ئەم یاسایە
    پێویستی بە هەموارکردنەوەیە، وتیشی کە بەڕێوەبەرایەتیەکەمان ڕەشنووسی هەموارکردنەوەکەی
    ڕەوانەی ئەنجومەنی وەزیران کردووەو لەوێشەوە ناردراوەتە خولی پێشووی  ئەنجومەنی نوێنەران  بەڵام تاهەنووکە دەنگی لەسەرنەدراوە.
    هەروەها وتی کە بەڕێوەبەرایەتیەکە مان هەموارکردنەوەکانی تەواو کردووە و چاوەڕوانی بەردەوامبوونی دانیشتنەکانی پەرلەمانە تاکو دەنگی لەسەربدرێت  و هیواشی خواست کە ئەم یاسایە بڕاسێتندرێت لەبەرڕۆڵی گرنگی لەبواری ڕێکخستنی پڕۆسەکانی وەبەرهێنان.
    ئاماژەشی بەوەدا کە کە وەبەرهێنان لەسەرئاستی جیهاندا زۆر گرنگە لەبەرئەوە پێویستە جوڵەیەکی ڕاستەقینە لەمبوارەدا هەبێت و ڕێگاکان بەگەڕبخرێن بۆ جێکردنەوەی ئۆتۆمبیلەکان و جەختیشی لەوە کردەوە کە پێویستە لە بودجەدا 
    تێچووی ئەم پڕۆژانە دابینبکرێن
    چونکە ڕێگاوبانەکان پارەو نەختینەیەکی زۆریان پێویستە، جگەلەوەش کەرتی تایبەت بەشداریپێبکرێت لەم پڕۆژانەدا ئەمەش بە شیاندنی ژینگەیەکی یاسایی دەستەبەردەکرێت ، سەرباری ئەمەش ئاماژەی کرد بۆ ئەوەی کە ئەم ئەزموونە تێچووەکانی گواستنەوە دابیندەکات و گەشتەکان کورت دەکاتەوە و ئابووری بەگوڕدەدات
    ئاسانکاری بۆ گەشتکردن و گواستنەوەی کاڵاو شمەک دەکات.