جاسب ئەلحجامی : ڕێوشوێنەکانی رێگری و خۆ پارستن لە ئاگر لەنەخۆشخانەکان لاوازن

ناوخۆ
  • 1-06-2022, 19:22
  • +A -A

    بەغداد/ INA- نوڕ ئەلزیدی 
    ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزارەتی تەندروستی دووپاتی كردەوە، ئەو رێكارانەی بۆ رێگریكردن لە ئاگركەوتنەوە گیراوەتەبەر لە خوار ئاستی پێویستەوەیە، هاوكات هۆكاری ئاگركەوتنەوە لە نەخۆشخانە و بنكە تەندروستییەكان ئاشکرادەکات. 
    "جاسب ئەلحجامی" بەڕێوەبەری گشتیی وەزارەتی تەندروستی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA )ی راگەیاند: "وەزارەت و سەرجەم نەخۆشخانە و بنكە تەندروستیەكان گرنگی بە بابەتی ئاگركەوتنەوە دەدەن، بەڵام رووداوەکان  چەند هۆكارێكیان ھەن کە زۆرترینیان گرنگە باس بکرێت کە ئەویش  نەبوونی توانای داراییە  بۆ دامەزراندنی سیستەمێکی هەستکردن و ئاگادارکردنەوە و خۆکوژاندنەوە لە هەموو ناوەندە تەندروستییەکان، جگە لە باڵاخانە کۆنەکانی نەخۆشخانە و ناوەندە تەندروستییە وێرانەکان و وایەری کارەبای بەکارهێنراو کە مەترسی ھەیە بۆ ئاگر کەوتنەوە ، ئەوە جگە لە بەردەوامی پچڕانی کارەبا و کارکردنی مۆلیدە کارەباییەکان، و گرفتەکانی کارەبای نیشتیمانی .
    لە درێژەی قسەکانیدا ئەو بەرێوەبەرە وتی، "هۆکاری دیکەش هەن کە دەبنە هۆی ڕوودانی ئاگرکەوتنەوە، کە بریتین لە بەکارهێنانی گەرمکەرەوەی و بۆیلەری کارەبایی لەلایەن کارمەندان و سەردانیکەران بۆ فەرمانگەکان ، هەروەها بەردەوامی کارکردنی ئەیرکۆندیشنەکان و سبلیتی کاربایی لە ئەنجامی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما، کە دەبێتە هۆی بەرزبوونەوە لە پلەی گەرمی وایەرەکانی کارەبادا، هەروەها ھۆکارێکی تر لە پێشتر پەتای کۆرۆنا و بوونی بوتڵی ئۆکسجین بەڕێژەیەکی زۆر لە هۆڵ و ژوورەکان کە بویە ھۆی ئاگرکەوتنەوە و زیانی گیانی زۆرێک لە هاوڵاتیانی لێکەوتەوە.
    ھەروەک بەرێوەبەری گشتی تەندروستی لە وەزارەتی تەندروستی ئاماژەی بۆکرد ، "سەرەڕای هەموو چارەسەرەکان بۆ خۆپاراستن  لە ئاگرکەوتنەوە،ئەوان لە ئاستی پێویستدا نین، بەهۆی نەبوونی تەرخانکردنی بودجە بەپلەی یەکەم ،هەروەها ھەبوونی ژمارەیەکی زۆر لە نەخۆشخانە کۆنەکان بە پلەی دووەم کە شێوازی باڵاخانەکانیان کۆنن و پێویستی نوێکردنەوە و گۆرانکاری ھەیە .