بەغداد/INA
ئیتالیا ئەمڕۆ ڕۆژی چوارشەممەجەختی لە پاڵپشتکردنی عێڕاق کردەوە لەهەموو بوارەکاندا .
وەزارەتی دەرەوە لەبەیاننامەیەکدا کە دەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی کە وەزیری دەرەوە فواد حسین پێشوازیکرد لە جێگری.
وەزیری دەرەوەوهاریکاری نێودەوڵەتی ئیتالی مارینا سیرینی لەبارەگای وەزارەت.
بەیاننامەکە ڕوونیکردەوە کە لەمیانەی دیدارەکەدا تێڕوانینەکان ئاڵوگۆڕکران دەربارەی چەند پرسێکی هاوبەش لەوبوارانەی کە پەیوەندیەکانی هەردوولا پتەو دەکەن، ئەمەو هەردوولا باسیان لەو ڕێگایانە کرد کە بەرژەوەندیەکانی هەردوولا دابین دەکەن.
ئاماژەشی بەوەدا کە لەدیدارەکەداگفتوگۆکرا دەربارەی
پەڕەسەندنە سیاسیە هەنووکەییەکان لەهەردوو گۆرەپانی هەرێمی و نێودەوڵەتی
وهەروەها قەیرانی نێوان ڕوسیاو ئۆکرانیا وهەردوولا بۆچوونەکانیان لەیەکدی نزیک بوو دەربارەی کۆتاییهێنان بەم جەنگەی کە کاریگەری کردە سەر
ڕەوشی جیهان وناوچەکە بەتایبەتی بواری ئاسایشی خۆراک و وزە.
لەلایەن خۆیەوە مارینا سیرینی
پەیامی حکومەتی ئیتالیای گەیاندە وەزیری دەرەوە کە جەختی کردەوە تیایدا کە پاڵپشتی عێڕاق دەکات لەهەموو بوارەکاندا بەشێوەیەک کە پەیوەندیە دووقۆڵیەکانی نێوان هەردوولا پارێزگاری لێ بکات و پەڕەش بەدیموکراتیەت و سەقامگیری بدات لەعێڕاقدا