بەغداد/ وردە عبدولئەمیر
ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزارەتی ناوخۆ پشتڕاستیکردەوە کە هیچ شتێک نییە کە پێی دەوترێت "خەواندنی موگناتیسی" لە هەمان کاتدا ئاماژە بەوە دەکات کە ئەوەی ڕوودەدات فریودانی هاوڵاتیانە.
وتەبێژی وەزارەتەکە، لیوا "خالد ئەلمحنا" بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی راگەیاند"ساختەکاری لە هەموو کاتێکدا ڕوو دەدات و ئەرکی ئێمەیە لە دەزگاکان کۆمەڵگا هۆشیار بکەینەوە کە شێوازی تاوانباران و رووی راستەقینەی ساختەکاران نیشانی هاوڵاتیان بدین.
ئاماژەی بەوەشکرد ، یەکێک لەو شێوازانەی کە لەڕێگەی سۆشیال میدیاوە بڵاوبووەتەوە"خەواندنی موگناتیسی "یان(التنويم المغناطيسي)و دوای لێکۆڵینەوەکان بۆمان ڕوون بووەوە کە ساختەکارییە بە هەموو شێوەکانیەوە و شتێک نییە بەناوی"خەواندنی موگناتیسی" و ھیچ بنەمایەکی زانستی نییە".
روونیشیکردەوە کە لە رێگەی جووڵەیەکی سادە کاریگەری لەسەر کەسەکە دروستدەکات، کە زیاتر ئەو حاڵەتانەن کە بە رێککەوتن لەگەڵ ساختەکارەکە روودەدەن، هەروەها بە بەکارهێنانی فێڵبازی و شێوازی فریودەر هەن و زۆرێک لە شێوازەکان کە ئەم ساختەکارانە بەکاریدەهێنن بۆ بەدەستهێنانی پارەیە بە شێوەیەکی نایاسایی، ھەروەک وتیشی "ئەو کەسانە لێپرسینەوەیان لەگەڵ دەکرێت و بەپێی زۆرێک لە ماددە یاساییەکان مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت.