بەغداد/ INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی ، دەستبەسەرداگرتنی بڕێک مادەی TNTی لە نەینەوا ڕاگەیاند، کە پەیوەندی بە دەستگیرکردنی باندێکی تیرۆرستیەوە ھەیە کە پێشتر داستگیر کراون و ژمارەیان 4 کەس بون.
شانەکە لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)كەوتووە، ئاماژەی بەوەداوە کە دەزگای هەواڵگری و لێكۆڵینەوە لە وەزارەتی ناوخۆ، گروپێكی تیرۆریستی کە پێكهاتووە لە 4 تۆمەتباری مەترسیدار لە چەتەكانی داعش ، دەستگیرکرد ، كە بەرپرسبونە لە گواستنەوەی تیرۆریستان و شانە نووستووەكان لە پارێزگای نەینەوا.
ئاماژەی بەوەشکردووە،دەزگای هەواڵگری دانپێدانانی سەرەتایی ئەم باندە تیرۆریستیەی تۆمار کردوە ، کە باسیان لە بوونی ئەو ماددانە کردووە کە لە ژێر زەویدا شاراوەن و ئامادەکراون بۆ تەقینەوە بۆ ئەوەی لە دژی هێزە ئەمنییەکان بەکاربهێنرێن.
ھەروەک روونیشکراوەتەوە کە بڕێک ( تی ئێن تی، موشەکی نەمسایی، شەش تەقێنەری مۆبایل، پاتری تەقێنەرەوە، سویچی تەقێنەرەوە، 20 تەقێنەرەوەی تر و 25 چەرخی کارەبایی) دەستی بەسەردا گیراوە.
ھەر لەبەیاننامەکەدا ھاتوە لە ئۆپەراسیۆنەکەدا دەستبەسەر ئەو سیمکارتانەدا گیرا کە هاندانی تێدابووە بۆ کوشتنی هێزە ئەمنییەکان، کە تیایدا زانیاری ڕوونکردنەوە لەسەر چۆنیەتی دروستکردن و دانان و تێکەڵکردنی ماددە تەقینەوەکان و وانەکان لەسەر بەکارهێنانی هاوەن و کاتیۆشا و قورس و چەکی مامناوەند، تیاد بوو ،ھەروەک ھێزەکان لە لێکۆڵینەوە بەردەوامن لەگەڵ ئەو چوار تیرۆرستە بۆ دەستکەوتنی سەرداوی تر .