موستەفا کازمی جەخت لەسەر تەواوکردنی جێبەجێکردنی پلانی نوێکردنەوەی ژێرخانی هێزە چەکدارەکان دەکاتەوە

سیاسی
  • 1-06-2022, 17:59
  • +A -A

    بەغداد/ INA 
    ئەمڕۆ چوارشەممە "مستەفا کازمی" فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان جەختی لە تەواوکردنی جێبەجێکردنی پلانەکانی نوێکردنەوەی ژێرخانی هێزە چەکدارەکان کردەوە.
     نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە راگەیەندراوێكدا كە گەیشتووەتە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) رایگەیاندووە، "فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان سەرپەرشتی كۆبوونەوەی دەوری لیژنەی بنیاتنانی توانای سەربازی بۆ هێزە چەكدارەكان كرد.
     بەپێی بەیاننامەکە لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا"کازمی " جەختی لە گرنگی تەواوکردنی جێبەجێکردنی پلانەکانی نوێکردنەوەی ژێرخانی هێزە چەکدارەکان کردەوە بۆ بەردەوامبوون لە ئامادەکردنیان  پێش ئەوەی ڕەوانەی قۆناغی ئەرک و جێبەجێکردن بکرێن.
     کازمی ئاماژەی بە "پێویستی كاركردن بۆ پاراستنی ناسنامەی هێزە چەكدارەكان  وەك پایەیەكی بنچینەیی نیشتمانی و یەكێك لە توخمە مێژووییەكانی ناسنامەی عێراقی بێت.
     فەرماندەی گشتی ھێزە چەکدارەکان ، جەختی لە گرنگی بەرزکردنەوەی ڕۆڵ و شکۆمەندی دامەزراوەی سەربازی کردەوە لەڕێگەی دەستەبەرکردنی پێداویستییەکانی هێزە چەکدارەکان بۆ سەرچاوە مرۆییەکان، و گرنگیدان بە ئەفسەران و بەشەکانی  لە هەمان کاتدا گرنگییەکی پێویست بە مەلەفی پزیشکی سەربازی و لقەکانی تری سەربازی .
      له‌ لایه‌ن لیژنه‌كه‌وه‌ ژماره‌یه‌ك مۆدێلی پێشنیازكراوی بۆ دروستكردنی ئیمكانات بۆ هێزه‌ چه‌كداره‌كان كه‌ بڕبڕه‌ی پشتی ژێرخانی مۆدێلی سوپای عێراقە له‌ پارێزگا جیاوازه‌كان ئاراستەی کازمی کرا .
    بەپێی راگەیەندراوەكە، فەرماندەی گشتی  ڕێنماییدا کە دامەزراوەکان پێویستە بە شێوەیەكی زانستی دابەش بكرێن كە خزمەت بە رەوت و زەمینە سەربازییەكان بكات كە لەلایەن فەرماندەیی گشتی هێزە چەكدارەكانەوە پەسەندكراون.