بەغداد/ INA -نصار ئەلحاج
ئەمڕۆ چوارشەممە، دەستەی کەشناسی وادەی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرمای لە وڵات‌دا ڕاگەیاند، ھاوکات ئاماژەی بە کەم بونەوە و پاشەکشەی تۆز و خۆل کرد.
"عامر ئەلجابری،" بەڕێوەبەری راگەیاندنی دەستەکە لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراق (INA ) رایگەیاند، "ئەو راپۆرتەی كە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی پێشبینی كەشوهەوا بڵاوكراوەتەوە، ئاماژەی بە ھاتنی شەپۆلێکی بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما كردووە كە سبەینێ پێنجشەممە دەستپێدەكات.
ووتشی " وه‌ڵات كاریگه‌ری ده‌بێت به‌هۆی ئه‌و گۆرانە گه‌رمیە وه‌رزیانەی كه هه‌میشه له سه‌ره‌تای مانگی شه‌شی هه‌موو ساڵێك دروست ده‌بێت، ئه‌مه جگه له پاشەکشەی هه‌ندێك نزمی و به‌رزی هه‌وا كه پێشتر كاریگه‌رییان له‌سه‌رمان كردووه، به‌و پێیه‌ی ئه‌وان هۆكاری ئه‌وه بوون ڕوودانی زریانی تۆزاوی دروست ببێت .
جەختیشی لەوە کردەوە کە هۆشداری لەبارەی ئەو گۆرانە گەرمیە بۆ سەرجەم دامودەزگاکانی دەوڵەت نێردراوەن.