ئەلغەزی پەرۆشی حکومەتی بۆگەراندنەوەی ئاوەرەکان دووپاتکردەوە

سیاسی
  • 1-06-2022, 17:14
  • +A -A

    بەغداد/ INA 
    ئەمڕۆ چوارشەممە، حەمید ئەلغەزی  سکرتێری گشتی ئەنجومەنی وەزیران،پەرۆشی حکومەتی دووپاتکردەوە بۆ دروستکردنی کەشێکی گونجاو بۆ ئەو ئاوارانەی کە دەگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان.
     وە ئەمینداریەتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران لە بەیاننامەیەکدا کە گەیشتووەتە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕایگەیاندووە، "ئەلغەزی " پێشوازی لە "زینا ئەحمەد " نوێنەری بەرنامەی نیشتەجێی گەشەپێدانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق کرد.
      بەپێی بەیاننامەكە ئەمینداری گشتی ئەنجوومەنی وەزیران دووپاتی كردەوە "حكومەتی عێراق بۆ داخستنی تەواوەتی دۆسیەی ئاوارەكان،پێویستی بە  دەستەبەركردنی گەڕانەوەیەكی سەلامەت و خۆبەخشانە ھەیە بۆیان، هاوكات لەگەڵ پێشكەشكردنی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەكان لە ناوچە ئازادكراوەكان، جگە لە دروستکردنی کەشێکی گونجاو بۆ تێکەڵبوونیان بە کۆمەڵگا و لابردنی شوێنەوار و بیرۆکەکانی باندە تیرۆریستییەکانی داعش.
     لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، "هەردوولا پێداچوونەوەیان بە گرنگی بەرنامەکان کردووە کە لە قۆناغی پێشوودا لە ناوچە ئازادکراوەکان جێبەجێکراون، هەروەها پلانی داهاتوویان داڕشتووە بۆ تەواوکردنی پرۆسەی گێڕانەوەی هەوڵی سەقامگیرکردن، هەروەها ئامادەکاری بۆ کۆبوونەوەی لیژنەی بەڕێوەبەربردنی سندوقی ئاوەدانکردنەوە ،ھەروەھا کارکردن لەسەر پەسەندکردنی ستراتیژی دەرچوونی سەلامەت بۆ بەرنامەکە.
    ھەر بەپێی بەیاننامەکە " زینا ئەحمەد " ستایشی هەوڵەکانی حکومەتی عێراق لە دابینکردنی بودجەی دارایی بۆ پاڵپشتیکردنی هەوڵە نێودەوڵەتییەکان لەماوەی ساڵانی پێشوودا کردوە و هەروەها رۆڵی ئەمینداریەتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران، لە سەرپەرشتیکردنی جێبەجێکردنی پلان و بەرنامەکان لە ناوچە ئازادکراوەکان بەرزنرخاند .