بەغداد/ INA
ئەمڕۆ چوارشەممە "بانکی ئەلڕەشید " دابەشکردنی مووچەی خانەنشینانی بۆ هەڵگرانی کارتی "نەخیل " ڕاگەیاند، هاوکات سەرفکردنی بەشێکی تری پێشینەکانی پشتڕاستکردەوە.
بانكەكە لە بەیاننامەیەكی نووسینگەی راگەیاندنی خۆی، كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)گەیشتووە، داوا لە سەرجەم خانەنشینان دەكات لەكاتی دەوامی فەرمیدا سەردانی بریکاری لقەكانی بانكەكە بكەن ، لە شوێنەكانی پارەدانی ئەلیكترۆنیدا تاوەکو مووچەكانیان وەربگرن.
ھەروەک بانکی ئەلڕەشید خەرجکردنی بەشێکی نوێی لە پێشینەکان بۆ فەرمانبەرانی دەوڵەت و گرێبەست و فەرمانبەرانی بەرگری و ناوخۆ راگەیاند کە بڕی ١٠ ملیۆن دینارە، فەرمانبەرانی گرێبەستیش ٥ ملیۆن دینارە.
بانکەکە داوای لە هەموو ئەو سودمەندانە کرد کە نامەی کورتیان پێدەگات کە بڕی پێشەکییەکەی تێدایە پێداچوونەوە بە لقەکانی بانکەکە یان شوێنەکانی پارەدانی ئەلیکترۆنی بکەن بۆ وەرگرتنی.
جەختیشیكردەوە، "داواكاری بۆ پێشینەی ئەلیكترۆنی بۆ خاوەن كارتی (نەخیل)ە، ھەرەەھا هیچ ناوەندێك لە نێوان بانك و كڕیاردا نییە.