زاملی داوا لە لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکات چارەسەرێکی ڕیشەیی بۆ بێکاری بدۆزنەوە

سیاسی
  • 1-06-2022, 17:11
  • +A -A

    بەغداد/ INA 
    ئەمڕۆ چوارشەممە، "حاكم ئەلزاملی " جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران داوای لە لایەنە پەیوەندیدارەكان كرد چارەسەرێكی ریشەیی سەبارەت بە بێكاری بدۆزنەوە، هاوكات هۆشداریدا لە سنوورداركردنی رۆڵی ئەنجوومەنی خزمەتگوزاری فیدراڵی.
     نوسینگەی راگەیاندنی جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران لە بیاننامەیەکدا  كە گەیشتووەتە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) رایگەیاندووە، ئەمڕۆ "حاكم ئەلزەمیلی جێگری یەكەمی سەرۆكی پەرلەمان سەرپەرشتی،، كۆبوونەوەیەكی راوێژكاری فراوانتری كرد كە لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانەوە رێكخرابوو بۆ لیژنەی تەندروستی و ژینگەی پەرلەمان و بە میوانداری "هانی مووسا بەدر"  وەزیری تەندروستی و "مەحمود ئەلتەمیمی " سەرۆکی ئەنجومەنی خزمەتگوزاری فیدراڵی، نوێنەری وەزارەتەکانی دارایی و کشتوکاڵ و سەندیکاکان  و تەندروستی و ئەنجومەنی وەزیران بەرێوە چوو ، 
    لەو کۆبونەوەیدا  زاملی داوای لە "هەموو وەزارەتەکان و دامەزراوە پەیوەندیدارەکان و ئەنجومەنی خزمەت کرد بۆ دۆزینەوەی چارەسەری ڕیشەیی بۆ کێشەی بێکاری دەرچووان و گەنجانی بێکار، و پێشکەشکردنی توێژینەوەی واقیعی لەم ڕووەوە جەختیکردەوە "پێویستی رێککەوتن لەسەر دانانی رێگایەکی گشتگیر و نەخشە رێژ لە نێوان وەزارەتەکانی تەندروستی و خوێندنی باڵا و دارایی و لیژنە پەیوەندیدارەکانی پەرلەمانی بۆ چارەسەرکردنی کێشە و ئاستەنگەکانی پەیوەست بە دانانی کەسانی پسپۆڕی پزیشکی و تەندروستی.
     لە درێژەی قسەکانیدا "زاملی"  وتی، "مەلەفی دامەزراندنەکان تەنها بە ئەنجومەنی خزمەتگوزاری فیدراڵی سپێردراوە، و پێویستە حکومەت لێپرسینەوە لە وەزارەت و دامەزراوەکان بکات لە پێشێلکردنی ڕێنمایی و بڕیارەکانی کارپێکراو، داوای لە ئەنجومەنی خزمەتگوزاری کرد "هەنگاوی کاریگەر و هاندەرانە بنێت کە توانایان هەبێت لە چالاککردنی کەرتە  ناچالاکەکانی وەک پیشەسازی و کشتوکاڵ و وەبەرهێنان بۆ زیادکردنی توانای چالاککردنی یاسای بیمەی تەندروستی بۆ هاندانی کەرتی تایبەت.
    " زاملی " هۆشداریدا لە سنووردارکردنی رۆڵی ئەم ئەنجومەنە بە فشارخستنە سەری و رێگریکردن لە ئەنجامدانی ئەرکەکانی کە کۆتایی بە دیاردەی هەڕەمەکی لە دامەزراندنەکان دەهێنێت، داوای لە ئەنجوومەنی خزمەتگوزاری کرد بەدواداچوون بۆ دیاردەی کاری بیانی بکات  کاری بازاڕی ناوخۆی لاواز کردوە .