لیژنەی یاسایی پەرلەمان: هەوڵ بۆ دابینكردنی پێداویستیەكانی تۆڕی راگەیاندنی عێراقی دەدات

سیاسی
  • 1-06-2022, 15:58
  • +A -A

    بەغداد  - INA
    ئیبتسام تەمیمی ئەندامی لیژنەی یاسایی پەرلەمان و ئەندامی فراكسسیۆنی سەدر ئەمڕۆ چوارشەممە، تەئكیدیكردەوە: لەگەڵا دابینكردنی هەموو پێداویستییەكانی تۆڕی راگەیاندنی عێراقیە و هاوكات پشتیوانی خۆیشی بۆ میدیای نیشتمانی ئازاد دەربڕی.
    نوسینگەی راگەیاندنی تەمیمی لە بەیاننامەیەكدا كەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: ئیبتسام تەمیمی ئەندامی لیژنەی یاسایی پەرلەمان لە فراكسسیۆنی سەدر
    سەردانی سەرۆكی تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراقی دكتۆر نەبیل جاسمی كرد لەنوسینگەی خۆی لەبارەگای تۆڕەكە.
    تەمیمی تەئكیدیكردەوە: كە ئەم سەردانە  بۆئەوەیە لە نزیكەوە ڕاستی كارەكانی ئەم دامەزراوە فەرمییە سەربەخۆیە ببینێت و پێداویستییەكانی دیاریبكات.
    ئاشكراشیكرد: پلانەكانی لە بەرهەمهێنانی بەرنامە سیاسی، خزمەتگوزاری، ئابووری، كۆمەڵایەتی و جۆراوجۆرەكانی دیكەی بیستراوە.
    هەروەك  پشتیوانی خۆی دەربڕی بۆ میدیای نیشتیمانی ئازاد و هەوڵەكانی بۆ دابینكردنی هەموو ئەو پێداویستیانەی كە تۆڕەكە پێویستیەتی بۆ مسۆگەركردنی سەربەخۆیی ئەم دامەزراوەیە و پەرەدان بە ئەدای خۆی.
    لە بەرامبەردا سەرۆكی تۆڕی راگەیاندنی عێراقی دكتۆر نەبیل جاسم خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بە سەردانی پەرلەمانتار تەمیمی و ستایشی سوربوون و بایەخی بۆ پشتگیریكردنی تۆڕەكە و ئەوەی كە لە ئاستی یاساداناندا پێویستی پێیەتی بیدات.