سەرۆك كۆمار تەئكید لە گرنگی پەرەپێدانی كەرتی گواستنەوە دەكاتەوە

سیاسی
  • 1-06-2022, 15:36
  • +A -A

    بەغداد  - INA
    بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە، تەئكیدی لە گرنگی پەرەپێدانی كەرتی گواستنەوە و سوودوەرگرتن لەپسپۆڕی نێودەوڵەتی كردەوە.
    نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆكایەتی كۆمار لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عێراق ئەمڕۆ لە كۆشكی سەلام لە بەغداد پێشوازیكرد لە ناسر حسێن شبلی، وەزیری گواستنەوە.
    ئاشكراشیكرد: لە دیدارەكەدا سەرۆك كۆمار تەئكیدی لە لەگرنگی پەرەپێدانی كەرتی گواستنەوە بە سوودوەرگرتن لە شارەزایی نێودەوڵەتی و پێشكەشكردنی باشترین خزمەتگوزاری بە هاووڵاتیان و پەرەپێدانی رێگاكان و ئامرازەكانی گواستنەوەی وشكانی و ئاسمانی و دەریایی كردەوە.
    لەلای خۆیەوە وەزیری گواستنەوە روونكردنەوەیەكی وردی بۆ سەرۆك كۆمار خستەروو سەبارەت بە كارەكانی وەزارەت و پلانەكانی بۆ پەرەپێدانی كەرتی گواستنەوە لە هەموو جومگەكان، هەروەها پەرەپێدانی ئەو خزمەتگوزارییانەی پێشكەش بە هاووڵاتیان دەكرێت.