سكرتێری بەغداد: قۆناغی دووەمی پڕۆژەی پشتێنەری سەوزایی دەستپێدەكات

ناوخۆ
  • 1-06-2022, 15:35
  • +A -A

    بەغداد  - INA
    عەممار موسا كازم سكرتێری بەغداد ئەمڕۆ چوارشەممە، رایگەیاند: قۆناغی دووەمی پڕۆژەی پشتێنەری سەوزایی دەستپێدەكات
    نوسینگەی راگەیاندنی سكرتێری بەغداد لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: كازم ئامادەیی سیمینارێك بوو كە زانكۆی تەكنەلۆجیا بە هاوكاری رێكخراوی یونسێف سەبارەت بە كاریگەری گۆڕانی كەش و هەوا لەسەر منداڵان و گەنجان لە عێراق و هەروەها ئەو ڕێوشوێنانەی لەلایەن لایەنە پەیوەندیدارەكانەوە ئامادەكراوە بۆ روبەرووبونەوەی گرفتەكە رێكخرابوو.
     هەروەها لەسیمینارەكەدا كە سەرۆكی زانكۆی تەكنەلۆجیا و بریكاری وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە و خانووبەرە و شارەوانییە گشتییەكان و جێگری نوێنەری یونیسێف لە عێراق ئامادەیبوون، سكرتێری بەغداد رایگەیاند: دوای تەواوبوونی قۆناغی یەكەم قۆناغی دووەمی پڕۆژەی پشتێنەی سەوزایی لەبەغداد دەستپێبكات.
    وتیشی: ئەم سیمینارەی كە زانكۆی تەكنەلۆجیا بە هاوكاری یونیسێف لەسەر كاریگەری گۆڕانی كەش و هەوا ساز كراوە بابەتێكی گرنگە و گوزارشتە لە تەحەدایەكی سەرەكی بۆ هەموو سێكتەرەكان و دامەزراوە خزمەتگوزارییەكان، خزمەت بە سكرتارییەتی بەغداد دەكات.