بەغداد - INA
ئەنجومەنی باڵای دادوەری و ئەنجومەنی نوێنەران ئەمڕۆ چوارشەممە، پەسەندكردنی یاسا گرنگەكانیان تاوتوێكرد.
ئەنجومەنی باڵای دادوەری لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: فایق زێدان سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەری ئەمڕۆ پێشوازیكرد لە شاخەوان عەبدوڵا جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران.
ئاشكراشیكرد: لە دیدارەكەدا هەماهەنگیی هەردوو دەسەڵاتی یاسادانان و دادوەریی سەبارەت بە پەسەندكردنی یاسا گرنگەكان تاوتوێكرا.