بەغداد - INA
حەسەن كەعبی سەرۆكی لیژنەی دارایی پەرلەمان ئەمڕۆ چوارشەممە، نامەیەكی ئاراستەی وەزارەتی دارایی كرد بۆ پرسیاركردن لەبارەی ئەو بڕە پارەیەی پێویستە بۆ وانەبێژان لە یاسای ئاسایشی خۆراكدا.
كەعبی بەئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: لیژنەی دارایی نامەیەكی ئاراستەی وەزارەتی دارایی كرد بۆ پرسیاركردن لەبارەی ئەو بڕە پارەیەی پێویستە بۆ وانەبێژان لە یاسای ئاسایشی خۆراكدا.
ئاشكراشیكرد: بەرپرسیارێتی ئەنجومەنی نوێنەران تەواوكارییە لەگەڵ حكومەتدا سەبارەت بە دۆخی وانەبێژان و گرێبەستەكان و كرێی رۆژانە، و هیواش خواست لەداهاتوویەكی نزیكدا فایلی وانەبێژان چارەسەر بكرێت.