دادگای لێكۆڵینەوەی نەینەوا ڕێوشوێنی یاسایی دژی گروپێكی حزبی بەعس دەگرێتەبەر

ناوخۆ
  • 1-06-2022, 14:22
  • +A -A

     بەغداد  - INA
    ئەنجومەنی باڵای دادوەری ڕۆژی چوارشەممە، رایگەیاند: دادگای لێكۆڵینەوەی نەینەوا ڕێوشوێنی یاسایی لەدژی گروپێكی سەر بە حزبی بەعس گرتەبەر.
    ئەنجومەنی باڵای دادوەری لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: دادگای لێكۆڵینەوەی نەینەوا بڕیاری دەستگیركردنی بۆ گروپێك دەركردوە بەتۆمەتی پەیوەندییان بە حزبی بەعس لە ناحیەی بەعشیقە، كە پێشتر لە تۆمارێكی ڤیدیۆییدا دەركەوتوون كە ئاهەنگییان گێڕاوە و ستایشی سەرۆكی ڕژێمی پێشووییان كردووە.
    ئاشكراشیكرد: ئەندامانی ئەم گروپە دانییان بەوەدا ناوە كە پلانیان دانەوە بۆ ڕێكخستنەوەی حزبەكە و ئەنجامدانی ئەو كارانەی كە زیان بە سیستەمی سیاسی ئێستا دەگەیەنێت.