بەغداد - INA
ئەنجومەنی باڵای دادوەری ئەمڕۆ چوارشەممە، رایگەیاند: دادگای تاوانەكانی كەرخ سزای لەسێدارەدانی بۆ تیرۆریستێك دەكرد كە پۆستی بەناو ئەمیری ئیداری باكوری بەغدادی تیرۆریستانی داعشی هەبووە.
ئەنجومەنی باڵای دادوەری لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: دادگای تاوانەكانی كەرخ سزای لە سێدارەدانی بۆ تاوانبارێكی تیرۆریست دەركرد كە پۆستی بەناو ئەمیری ویلایەتی باكوری بەغدادی تیرۆریستانی داعشی هەبووە، و ئاشكراشیكرد: ئەو تاوانبارە كردەوەی تیرۆریستی چەكداریی ئەنجامداوە مەبەستی ناسەقامگیركردنی ئاسایشی وڵات و كردەوەی تیرۆریستی لە بەغدادی پایتەخت.
رونیشیكردەوە: سزای تاوانبارەكە لەسەر بنەمای بڕگەكانی مادەی چوارەم /1 و پشتبەست بە مادەی دوو و 1 و 3ی یاسای روبەرووبونەوەی تیرۆری ژمارە 13ی ساڵی 2005 دەركراوە.