موسڵ: دەستگیركردنی چەتەیەك بۆ تەقاندنەوەی ئۆتۆمبێل

ئەمنی
  • 1-06-2022, 13:18
  • +A -A

    بەغدا ـ INA 
    ئەمڕۆ چوارشەممە ئەنجومەنی باڵای دادوەری دەستگیركردنی باندێك بۆ تەقاندنەوەی ئۆتۆمبێل لە پارێزگای نەینەوا ڕاگەیاند.
    لە راگەیەندراوێكی ئەنجومەنەكەدا، كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA كەوتووە هاتووە : دوای بەدواداچوونی تەكنیكی لە شانەی هەواڵگری سقور لە دەزگای هەواڵگری فیدراڵی و بە پشتبەستن بە فەرمانی دادوەری دادگای لێكۆڵینەوەی نەینەوا، مەفرەزەیەكی تایبەتمەند لە ئۆپەراسیۆنی بواری دانانەوە و تەقاندنەوە دەستگیركرا.
    لە راگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە: مەفرەزەكە لە چوار برا پێكهاتبوون كە ناسنامەی ساختەیان هەبووە و پلانی تەقاندنەوەیان لە پارێزگاكەدا دانابوو.