بەغدا - INA- حسێن عەمار
ئەمڕۆ چوارشەممە دەستەی پیشەسازیی سەربازی بەرهەمهێنانی فڕۆكەی بێ سەرنشینی (سەقر یەك) ی ڕاگەیاند، هاوكات ئاماژەی بەوەدا كە ئەم فڕۆكەیە لە ئاسمانی عێراق دەستی بە فڕین كردووە.
سەرۆكی دەستەەكە، محەمەد ساحیب ئەلدەراجی، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA وتووە: پێشكەوتنێكی گەورە لە پیشەسازییە سەربازییەكاندا هەیە، لەنێویاندا بۆمبی هاوەن و فڕۆكەی بێفڕۆكەوان، ئاماژەی بەوەدا كە دەستەكە فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی عێراقی لە جۆری ( سەقەر یەك) بەرهەم هێناوە و ئەمڕۆ تاقیكردنەوەی كۆتایی ئەو فرۆكەیە دەكرێت بە ئامادەبوونی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان.
ڕوونیشی كردەوە : بەرزی ئەم جۆرە فڕۆكەیە 4 كم و مەودای فڕینی نزیكەی 30 كم، ئاماژەی بەوەدا كە پیشەسازییە سەربازییەكان تفەنگی (الرافیدەین) بەرهەمدەهێنن.
ئەلدەراجی ئاماژەی بەوەدا كە تاقیكردنەوە بۆ وەجبەی یەكەمی دەمانچە ئەنجامدراوە، ئاماژەی بەوەشكردووە : ئەم پیشەسازییە سوودێكی ئەمنی و ئابووری هەیە، چونكە لەڕووی ئەمنیەوە و لە لایەنی ئەمنی نیشتمانییەوە دەبێت، چونكە عێراق دەبێتە بەرهەمهێنەرێك لە چەكەكانی ناوخۆی وڵاتدا، و لە ڕوانگەی ئابوورییەوە دابینكردنی دراوی قورس بەهۆی كەمبوونەوەی هاوردەكردن،ئەم دەمانچانە هەرزانترن لە هاوردەكردن.