بەغدا -INA - حسێن عەمار
مستەفا جەبار علك سەرۆكی فیدراسیۆنی ناوەندی موای تای عێراق دووپاتی كردەوە كە یاریزانە عێراقییەكان باڵای بەرزی پاژنەی خۆیان لە پاڵەوانێتی جیهانیدا سەلماند كە لە ئەبوزەبی پایتەختی ئیمارات بەڕێوەچوو، سەرەڕای ئەوەی ئامادەكارییەكان هەژارنە بووە وبە توانایەكی كەمەوە.
علك لە بەیاننامەیەكدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراق (INA)،ئەمڕۆ چوارشەممە رایگەیاند : پاڵەوانێتییەكە شاهیدی بەشداریكردنی زیاتر لە 85 وڵات بوو كە ئاستێكی گەورە و ئاستێكی نایابیان پێشكەش كرد، و بە كەمپی درێژخایەن ئامادەكارییان بۆ ئەم پاڵەوانیەتییە كرد بوو.
علك ئاماژەی بەوەشكرد : عەدنان درجال وەزیری لاوان و وەرزش، گرنگییەكی زۆری بەم بەشدارییە نیشاندا و لە پەیوەندی بەردەوامدا بوو لەگەڵ فیدراسیۆن بۆ زاڵبوون بەسەر سەختییەكان و سەرخستنی ئەم بەشدارییە گرنگە.
علك ئاماژەی بەوەشكرد : لە یەكەم رۆژی پاڵەوانێتییەكەدا یاریزانەكانمان ئاستێكی بەرزیان پێشكەشكردووە، بەو پێیەی یاریزان ئەیوب حسێن لە یاریزانە جەزائیرییەكە بردەوە، هەروەها یاریزان حسێن بەهادلی لە یاریزانە لیبییەكەی بردەوە، لەیاری دووەمدا ئەیوب حسێن لە یاریزانە هۆڵەندییەكە بردەوە و بەرزبووەوە بۆ چوارگۆشەی زێڕین بۆ گەرەنتیكردنی یەكەم میدالیای عێراق، دوای ئەوە یاریزان مستەفا تكریتی لە یاریزانە ئیسپانی و ئێرانییەكەی بردەوە و سەركەوت بۆ قۆناغی پێش كۆتایی، دوای ئەوەش هاوكارەكەی عەلی كینانی شكستی بە پاڵەوانی جیهانی هێنا لە چاپی پێشوو، یاریزانی هیندی بوو، و سەركەوت بۆ چوارگۆشەی زێڕین.
علك ئاماژەی بەوەدا كەعێراق لەنێو سێ مەدالیادایە و لە ماوەی دوو رۆژی داهاتوودا چاوەڕێی دوو مەدالیایە.