بەغداـ INA
ئەمڕۆ چوارشەممە سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەری، فائیق زێدان، لەگەڵ باڵیۆزی فەرەنسا ئێریك شۆڤالیێ تاوتوێی ڕێكارەكانی واژۆكردنی یاداشتنامەی لێكتێگەیشتنی نێوان ئەنجومەنی دادوەری هەردوو وڵات كرد.
لە بەیاننامەیەكی ئەنجومەنی باڵای دادوەری كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و ئاماژە بەوە كراوە كە ئەمڕۆ فایق زێدان سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەری پێشوازی لە ئیریك شۆڤالیێ باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق كرد.
لە راگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە لە میانی كۆبوونەوەكەدا باسیان لە رێكارەكانی واژۆكردنی یاداشتنامەی لێكتێگەیشتن لە نێوان ئەنجوومەنی باڵای دادوەری لە عێراق و دەستەی دادوەریی فەرەنسا كردووە، ئەمە جگە لە هاوكاریی نێوان هەردوو وڵات لە بواری بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵیدا.