دەستپاكی: ئاشكراكردنی 4 ترلیۆن دینار بڕی زیانەكانی خەزێنەی گشتی بەهۆی گەندەڵیه‌وه‌

ناوخۆ
  • 1-06-2022, 10:27
  • +A -A

    بەغدا -INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە دەستەی دەستپاكی فیدراڵی بڕی زیانەكانی خەزێنەی گشتی ئاشكرا كرد كە دەگاتە نزیكەی 4 ترلیۆن دینار، لە ئەنجامی گەندەڵی فرۆشتنی دراو.
    لە راگەیەندراوێكی دەستەكەدا، كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA ) كەوتووە، ئاماژەی بەوەكردووە : دەستەكە گەندەڵییەكی روونی لە فرۆشتنی دراودا ئاشكراكردووە، كە لە ئەنجامدا زیانی بە خەزێنەی گشتی گەیاندووە، كە بڕی (3,919,218,099,521) دینارە، ئاماژە بەوەشكراوە :  لەدەستدانی دۆسیەكان لە فەرماندەی باجی ئەعزەمییە ئاشكرا كرد و ئەو زیانەی بە گەنجینەی كەتووە.
    بەشی خۆپاراستنی دەسەڵات لە راپۆرتێكدا زیادیكردووە، كە كۆپییەكی بۆ سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران و لیژنەكانی دارایی و دەستپاكی پەرلەمان و وەزیری دارایی و جێگری وەزیری ناوخۆ بۆ كاروباری پۆلیس نێردراوە، كە وەك بەشێك لە بەدواداچوون و بەرهەمی شیكارییەكانی پرسیارنامەی كەرتی باج كە لە راپۆرتە گشتگیرەكەیدا هاتووە كە لە مانگی حوزەیرانی 2021 دەرچووە، تیمێك لە بەڕێوەبەرایەتییەكە سەردانی مەیدانی بۆ بارەگا و لقەكانی دەستەی گشتی باج، دەستەی گومرگ، بانكی ناوەندی عێراق ئەنجامدا و بەشی تۆماری كۆمپانیاكان لە وەزارەتی بازرگانی.
    لە راپۆرتەكەدا هاتووە  بانكە تایبەتەكان سوودمەند بوون لە گواستنەوەكان لە فرۆشتنی دراودا، بەو پێیەی زۆربەی ئەو بەڵگەنامانەی كە ئەو بانكانە پێشكەشیان كردووە ساختە بوون.
    ئاماژەی بەوەشكرد : بەڕێوەبەری گشتی دەستەی گشتی باج رەزامەندی دەربڕیوە ڕەوانەی پرسی بانكە ئەهلییەكان  كە شیاو و راسپاردراوە  بۆ دەستەی دەستپاكی رەوانە بكرێت، بەمەبەستی بەدەستهێنانی زیانەكە بە نزیكەی (4) ترلیۆن دینار لە خەزێنە لە ئەنجامی زیانەكان، لە دۆسیەكانی فەرماندەی باجی ئەعزەمییە.
    بەڕێوەبەری گشتیی دەستەی گشتی باج داوا دەكات ئاڕاستەكردنی لقەكانی دەستەكە بۆ پابەندبوون بە بنەمای بێلایەنی لە حیسابكردنی باجەكان، هەڵبژاردنی ئەو بەڕێوەبەرانەی لقەكان كە ئەزموونیان لە بواری كاری باجدا هەیە، كۆتاییهێنان بە دۆسیەی كەم و كورتی لە ژمارەی كارمەندان و هەڵسەنگێنەران، و ربانگهێشتكردنی لێهاتووییەكانی ژمێریاری و دارایی و ئابووری بۆ پێشخستنی ئاستی ئەدای كار لە دەستەی باجی گشتیدا.
    لە راپۆرتەكەدا پێشنیاری ئەوە كراوە لیژنەیەكی هاوبەش لە بەشی یاسایی لە وەزارەتی دارایی و دەستەی گشتی گومرگ و باج پێكبهێنرێت بۆ پشكنینی ئەو ناوانەی كە زانیارییەكانیان لە پرۆگرامی حاسیبەی دەستەی باجی گشتیدا تەواو نییە و بەشی حاسیبە پابەند نەكات بە پێدانی زانیاری زیاتر  بە حاسیبەكە، بەرنامەیەك بە هەر فایلێك، ناوێك ، یان كۆمپانیایەكی زانیاری ناتەواو،بە ئاماژەدان بەوەی كە لێكچوونی ناوەكان، لە ئەنجامی نەبوونی زانیاری لە حاسیبەدا، بووە هۆی سەرهەڵدانی دیاردەی زەوتكردن و بەرتیلدان لە لقەكانی دەستەكە.
    دەستەی گشتی گومرگی پێشنیاری كردووە ،دیاریكردنی ئەو لقە گومرگیانەی كە زانیاری تەواوی باجدەران و كۆمپانیاكان و ژمارەی باجی هاوردەكاران و كۆمپانیاكان لەخۆناگرێت،  ڕەوانەی بەشی یاسایی لە وەزارەتی دارایی بكرێت، هەروەها لەخۆگرتنی ژمارەی باجی باجدەر لە بەیاننامەی گومرگیدا بۆ ئەوەی هاوڵاتیان لە بارگرانی زیاتر دوور بخرێتەوە.
    لە راپۆرتەكەدا چاودێری بڵاونەكردنەوەی كۆنتڕۆڵەكانی پیشەكە و باجی خانووبەرە بۆ باجدەران و دەرماڵە یاساییەكان كراوە، كە دەبێتە هۆی ئەوەی هەندێك لە باجدەران فریوی بوونی بڕە باجێكی زۆر بدەن كە دەبێ بیدەن، و موزایەدەكردنیان لەلایەن هەندێك لە هەڵسەنگێنەرانەوە بۆ كەمكردنەوەی ئەو بڕە پارەیە و  باج بۆ بڕە پارەیەكی دیاریكراوە، هەروەها ڕانەگەیاندنی ئەو بەڵگەنامانەی كە پێویستن بۆ تەواوكردنی مامەڵەكان بۆ دڵنیابوون لەوەی كە هاوڵاتیەكە تووشی ئیستغلالكردن یان ردەستەمۆی نەبن.
    لە راپۆرتەكەدا ئاماژە بۆ ئەوەكراوە دەستەی گشتی بۆ باج كاری لەسەر بڕگەی دابەزاندنی نرخی موڵك نەكردووە، كە بە رێژەی (2%) ساڵانە بۆ ماوەی (10) ساڵ، بۆ ئەوەی دوای (5) ساڵ لە دامەزراندنیەوە حیسابی بۆ بكرێت لە موڵكەكە، و هیچ زانیارییەكی لەسەر بەرواری دروستكردنی موڵكەكە نەخستووەتەڕوو، كە زیان بە هاوڵاتیان دەگەیەنێت، جگە لەوەش بەشێك لە فەرمانبەران و هەڵسەنگێنەران مەلەفی باجدەرانیان گواستۆتەوە بۆ ماڵەكانیان بۆ تەواوكردن، خراپی و پاراستنی ناڕێكخراوی دۆسیەكان لە هەندێك لقدا، بڵاوبوونەوەی شوێنكەتووەكان، و نەبوونی ڕۆڵی تپرسگە لە پاراستنی زانیاری و ئاسانكارییەكان لە ڕێگریكردن لە چوونە ژوورەوەیان، و تەنانەت هاوكاری توخمەكانی پاراس…