بەغداـ INA
ئەمڕۆ چوارشەممە دەستەی چاودێری كەشناسی و بومەلەرزە لە راپۆرتی تایبەتی خۆی لەبارەی كاریگەرییەكانی وڵات بهبەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما بۆ رۆژانی داهاتوو بڵاوكردەوە، لە كاتێكدا پێشبینی دەكات پلەكانی گەرما بۆ 48 پلەی سیلیزی بەرزببنەوە، كە سبەینێ پێنجشەممە دەستپێدەكات.
لە بەیاننامەیەكی دەستەكەدا كە بەدهستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە ئاماژە بەوە كراوە بەشی پێشبینیكردنی كەشوهەوا لە دەستەكە راپۆرتێكی لەبارەی بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما بڵاوكردۆتەوە كە وڵات بۆ چەند رۆژی داهاتوو بەرزبوونەەی پلەی گەرما بەخۆیەوە دەبینێت.
لە راگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە: لە راپۆرتەكەدا ئاماژە بەوەكراوە، پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە، لە سبەینێ پێنجشەممەوە دەستپێدەكات، تا دەگاتە 48 پلە، ئەوەش بەهۆی درێژكردنەوەی نزمی پلەی گەرمی هەوای وەرزی كاریگەری لەسەر وڵات دەبێت.