بەغداد - INA
وەزارەتی بەرگری ئەمڕۆ سێشەممە، وردەكارییەكانی ئەو یاسای خزمەتگوزارییە زۆرەملێیەی ڕوونكردەوە كە پێشكەشی ئەنجومەنی نوێنەران كراوە بەتایبەتی سەبارەت بەماوەكانی و پێشنیازكردنی موچەی دامەزراندن، و هاوكات جەختی لەپێویستی دامەزراوەی سەربازی بە خوێنی نوێ كردەوە.
وتەبێژی وەزارەتی بەرگری لیوا یەحیا ڕەسوڵ لە چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵا كەناڵی عێراقیەی هەواڵی كە بەئاژانسی هەواڵی عێراقی بینیوێتی، ڕاگەیاند: وەزارەت یاسای خزمەتگوزاری زۆرەملێی تەواوكردووە و لەئەنجومەنی وەزیران پێشكەشكراوە و پێشكەشی ئەنجومەنی نوێنەرانیش كراوە و زۆر گرنگە چونكە عێراق پێویستی بەگەنجەكانی هەیە بۆ بەرگریكردن لە وڵات لەبەرامبەر تەحەداكاندا.
ئاشكراشیكرد: یاسای خزمەتگوزاری زۆرەملێ پێشنیاری مانگانەی بۆ دابینكەری خزمەتگوزاری كردووە كە دەتوانێت بگاتە 700 هەزار دینار و ئێمە لەوەزارەتی بەرگری پێداویستییە جێبەجێكراوەكانمان تەواوكردوەو ژێرخانی سەربازگەی ڕاهێنانمان هەیە بۆ جێكردنەوەی خوێنی نوێ بۆ دابینكردنی هێزی چەكدار لەڕێگەی خزمەتی زانستەوە.
رونیشیكردەوە: خزمەتگوزاری زۆرەملێ بەپێی یاسای نوێ وەك پێشتر جێبەجێ ناكرێت و ماوەی درێژ نابێت و ئەوانەی بڕوانامەی سەرەتاییان هەیە خولی خزمەتگوزاری جیاوازیان دەبێت لەو كەسانەی كە بڕوانامەی بەرزتری وەك ناوەندی و ئامادەیی و زانكۆیان بەدەست هێناوە.
راشیگەیاند: جێبەجێكردنی خزمەتگوزاری زۆرەملێ لە شەقامی عێراقی بە پێی ئەو راپرسیانەی ئەنجامیان داوە زۆر پەسەندكراوە و پێمان وایە لە لیژنەی ئەمنی پەرلەماندا نیازێكی جدی هەیە بۆ ئەوەی بە تەواوكردنی یاسای پێشنیاركراو بەردەوام بێت لە ئامادەكاری بۆ دەنگدان لەسەری.
وتیشی: یاسای خزمەتگوزاری زۆرەملێ خۆبەخشی لەناو نابات و هەموو گەنجێك دەتوانێت داوای خۆبەخشی بكات.