بەغداد - INA
بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای میسان ئەمڕۆ سێشەممە، دەستگیركردنی باندێكی مامەڵەكردنی بە ماددە هۆشبەرەكان راگەیاند.
بەڕێوبەرایەتییەكە لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: لە ڕێگەی زانیاریە پشتڕاستكراوەكانەوە لەسەر گەیشتنی باندێكی بازرگانیكردن بە ماددە هۆشبەرەكان لە پارێزگای میسان، دەستبەجێ لە بەشی كاروباری ماددە هۆشبەرەكانەوە هێزێكی تایبەت پێكهێنرا، تونرا لەسەر رێگای قەزای قەڵای ساڵح لە باشوری پارێزگاكە دوو تۆمەتبار دەستگیر بكرێن كە نیشتەجێی بەغدادی پایتەختن.
ئاشكراشیكرد: دوای گەڕانی ئۆتۆمبێلەكەیان جانتایەكی قەبارە مامناوەند كە مادەی كریستاڵی تێدابوو دەستی بەسەردا گیراوە و تۆمەتبارەكان بەپێی مادەی 28ی مادەی هۆشبەر دەستگیر كراون.
ئینفوگرافیک: دوو ساڵ دەستکەوتی حکومەت لە کەرتی وەرزش و خزمهتكردنی لاوان