بەغداد - INA
وەزیری سەرچاوەكانی ئاو مەهدی ڕەشید حەمدانی ئەمڕۆ سێشەممە، جەختی لە گرنگیی یاسای پشتیوانی فریاگوزاری كردەوە بۆ پێشخستنی پڕۆژە هەڵپەسێردراوەكان و چارەسەركردنی گرفتەكانی گۆڕانی كەشوهەوا، , ئاشكراشیكرد: ئاودێری داخراو زیاتر لە سەدا 80 كاریگەری ئاودێری زیاد دەكات
حەمدانی بەئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: شێوازی ئاودێری داخراو كارایی ئاودێری زیاد دەكات بۆ زیاتر لە سەدا 80، ئەمەش مانای زیادكردنی ڕووبەری كشتووكاڵی و زیادكردنی بەرهەمی كشتوكاڵییە.
سەبارەت بە بڕیارەكانی ئەم دواییەی وەزارەت ، رایگەیاند: بڕیاری ئەوەدراوە كە رێگری لە بیرهەڵكەندن بكرێ و زەوی بیابانەكان چاكبكرێنەوە لەگەڵا فراوانكردنی ڕووبەری سەوزایی لە كەربەلا و شارەكانی دیكە، وتیشی: ئەو دۆخەی بەسەر دەریاچەی سەوادا هات و وشكبوونی دەریاكە هەر لەبەر هەمان هۆكاری هەڵكەندنی ناتەبایی و كەمبوونەوەی ئاوی نادادپەروەرانەوە بوو.
راشیگەیاند: ئەگەر بودجە پەسەند بكرێت و تەرخانكردن هەبَت ئەو پرۆژانە بەردەوام دەبن كە تاكە ئامانجی وەزارەتە بۆ تێپەڕاندنی ئەو گۆڕانكارییانەی كەشوهەوا كە عێراق و وڵاتانی دیكەی جیهانی گرتوەتەوە .
سەبارەت بە یاسای پشتیوانی فریاگوزاری و گرنگییەكەی، حەمدانی جەختی لەسەر گرنگیی یاسای پشتگیری فریاگوزاری كردەوە بۆ پێشخستنی ئەو پرۆژانەی كە لەم قۆناغەدا پێویستیان بە پارە هەیە.
وتیشی: ئێمە چاوەڕێی هەر یاسایەكین، چ یاسای پشتگیری فریاگوزاری یان یاسای بودجە، بۆ دابینكردنی تەرخانكردنی دارایی و ڕوبەڕوبوونەوە لەگەڵ ئەو تەحەدایانەی كە بەهۆی گۆڕانی كەش و هەواوە هاتونەتە ئاراوە.