بەغداد - INA
موئەیەد لامی سكرتێری ڕۆژنامەنووسانی عێراقی ئەمڕۆ سێشەممە بڕیاریدا لە كاندیدبوونی بۆ یەكێتی ئاسیا و ئەندامێتی كۆمیتەی جێبەجێكاری نێودەوڵەتی بكشێتەوە.
لامی لەوتارێكیدا لەكۆنگرەی گشتی فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی ڕۆژنامەنووسان لە مەسقەتی پایتەخی عەمان بەڕێوەچوو، و ئاژانسی هەواڵی عێراقی چاودێری كردبوو، رایگەیاند: كۆنفرانسەكە راگوزەرێكی تایبەت و یەكلاكەرەوەیە بۆ بەدیهێنانی واقیعێكی باشتر بۆ ڕۆژنامەنووسانی جیهان، و هاوكات داوای ئازادكردنی سەرجەمی ڕۆژنامەنووسان و كاركردن بۆ دابینكردنی ژینگەیەكی ئارام بۆ كاری ڕۆژنامەوانی لەهەموو وڵاتان كرد.
وتیشی: پێویستە ئاماژە بە چەوسانەوە و دەستدرێژیی بۆ سەر ڕۆژنامەنووسان لە فەڵەستین بكرێت كە لەلایەن هێزەكانی داگیركەری زایۆنیستەوە مەحكوم كراوە كە تازەترینیان تیرۆركردنی ڕۆژنامەنووس شیرین ئەبو عەقلەیە.
لامی جەختیكردەوە: كە بڕیاریداوە لە پاڵاوتنی یەكێتی ئاسیا و لە پاڵاوتنی بۆ لیژنەی جێبەجێكاری فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی رۆژنامەنووسان بكشێتەوە، وتیشی: كشانەوەكە بۆ ڕێگەدان بە هاوپیشەكانی بۆ ڕابەریكردنی یەكێتیەكە.
وتیشی: لەسەركردایەتیی یەكێتییەكە كاردەكەین بۆ پشتیوانیكردن لەئازادی بیروڕاو ڕادەربڕین و هاودەنگیمان زامنی بنەڕەتی ئازادی بیروڕاو ڕادەربڕین دەبێت لەهەموو جیهاندا.