بەغداد - INA
فەرماندەی هێزی ئاسمانی فەریق روكن شیهاب جاهد ئەمڕۆ سێشەممە، دەستپێشخەرییەكی بۆ كۆتاییهێنان بەجیاوازییەكانی یانەكە ئاشكرا كرد و هاوكات تەئكیدی لەسەر ڕێككەوتنی لایەنە پەیوەندیدارەكان كردەوە بۆ پێشكەشكردنی دەستلەكاركێشانەوەی سەرجەمی ئەندامانی كارگێڕی بەەبەستی ئامادەكاری بۆ دەستپێكردنی هەڵبژاردنێكی نوێ.
جاهد بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی رایگەیاند: دەستەی گشتی جێگەی ڕێزە و خاوەنی سیفەتێكی شەرعیە و سەرپەرشتیی دەستەی كارگێڕی و كارەكانی دەكات و سێ ئەندامی دەستەكە دەست لەكاركێشانەوەی خۆیان پێشكەشكردووە و بەم شێوەیەش نیسابی ژمارەی دەستەی كارگێڕی نایاسایی بووە.
وتیشی: لە كۆبوونەوەكەی دوێنێدا داوا لە دەستەی گشتی كرا كە بۆ وەرگرتنی دەستلەكاركێشانەوە داوای كۆبوونەوەی فەرمی بكەن بۆ ئەوەی دەستلەكاركێشانەوەكان پێشكەش بكەن، ئاشكراشیكرد: بەپێی یاسا لەحاڵەتی تەواونەبوونی دەستەی كارگێڕیدا دەستلەكاركێشانەوە لەدەستەی گشتی قبوڵ دەكات.
جەختیشی لەسەر پێویستی دەستلەكاركێشانەوەی هەموو ئەندامان كردەوە بۆ بەردەوامبوون لەهەڵبژاردنی پێشوەخت و پێدانی ئازادی بە دەستەی گشتی بۆ دیاریكردنی ئەندام بەزووترین كات و بەیاساییكردنی ئەنجامی هەڵبژاردنەكان.
هەروەك داواشیكرد كەجیاوازیی و بەرژەوەندییە شەخسییەكان ڕەتبكەنەوەو دەرفەت بە بەخوێنی تازەی گەنج بۆ چارەسەركردنی جیاوازیەكان.
دوێنێ دووشەممە دەستەی گشتی سەبارەت بە یانەی هێزی ئاسمانی زنجیرە بڕیارێكی دەركرد كەبریتیبوو قبوڵكردنی دەستلەكاركێشانەوەی سەرۆكی دەستەی كارگێڕی یانەكە فەریق روكن شیهاب جاهد.