بەغدا - INA - ویسام مەلا
ئەمڕۆ سێشەممە، پارێزگای ئەنبار تەواوكردنی ڕێكارەكانی پەیوەست بە پێناسەكردنی ئەو ناوچانەی كە بۆ دامەزراندنی شارە پیشەسازییەكان دیاریكراون كە لەگەڵ میسر و ئوردن ڕێككەوتنیان لەسەر كراوە ڕاگەیاند.
عەلی فەرحان دولەیمی، پارێزگاری ئەنبار بە ئاژانسی هەواڵی عێراق رایگەیاند، "ئەو شارە پیشەسازییانەی لەنێوان ئوردن و میسر رێككەوتنیان لەسەر كراوە، پێویستە لەلایەن حكومەتەوە كارا بكرێن ئاماژەی بەوەشدا كە حكومەتی ناوخۆیی ئەنبار پێناسەكردنی تەواوكردووە ناوچەكە و ڕێكارەكان”.
ئاماژەی بەوەشكردووە، "بڕیارە یاسایەك یان بڕیارێكی ئەنجوومەنی وەزیران یاسا دەربكرێت بۆ دیاریكردنی ئەو لایەنەی بەرپرسیارە لە جێبەجێكردن، جا لایەنی عێراقی بێت یان ئوردنی"، ئاماژەی بەوەدا كە "ئەنبار ڕووبەرێكی پیشەسازی هەیە كە بە 3000دۆنم مەزەندە دەكرێت و ناوچەیەكی ئازاد كە ڕووبەرەكەی زیاتر لە 5000 دۆنم بێت." ئەمانە پڕۆژەن كە لەلایەن پارێزگاوە جێبەجێ دەكرێن.
ئاماژەی بەوەشكردووە، "ناوچەیەك هەیە بە ناوی گومرگ یان ئازاد لە ڕۆمادی لەسەر ڕووبەری 400 دۆنم، كە تێیدا پڕۆژە هەیە بە بەهای زیاتر لە 40 ملیار دینار، و ئێمە كاردەكەین بۆ پەرەپێدانیان داوای گومرگ بۆ لە شاری ڕۆمادی بێت لەبری سنوورەكان بە هەماهەنگی لەگەڵ دەسەڵاتی گومرگی."
جەختیشیكردەوە لەسەر بوونی پرۆژەیەك بۆ دامەزراندنی فڕۆكەخانەیەك كە ڕەوانەی كۆمپانیایەكی توركی كراوە، هەروەها پڕۆژەی ستراتیژی تر.