بەغدا - INA
ئەمڕۆ سێشەممە ئەنجوومەنی وەزیران لە میانی بیستەمین دانیشتنی ئاسایی خۆیدا بە سەرۆكایەتی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیران، ژمارەیەك بڕیاری نوێی دەركرد..
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە راگەیەندراوێكدا كە گەیشتووەتە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی ئاماژەی بەوەكردووە، "ئەنجومەن لە دانیشتنی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیراندا باس لە كاردانەوەی قەیرانی ئابووری جیهانی لەسەر عێراق و بەدواداچوون بۆ جێبەجێكردنی ئەو رێوشوێنانەی حكوومەت گیراوەتەبەر". لەسەر بنەمای ڕێنماییەكانی سەرۆكوەزیران بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی قەیرانەكە و كەمكردنەوەی كاریگەرییەكانی لەسەر هاوڵاتیان و لەسەر وڵات بەگشتی".
سەرۆك وەزیران بەپێی راگەیەندراوەكە، ئاماژەی بە "كۆمەڵێك ئاڵنگاری كردووە كە وڵاتەكەی تووشی دەبێت و كاریگەری لەسەر هەندێك لایەنی كاری حكومەت هەبووە"، ئاراستەی سەرجەم وەزارەتەكانی كرد بۆ بەردەوامبوون لە هاوكاری و هەماهەنگی بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئەو ئاڵنگارییانە، هەروەها بۆ چارەسەركردنی زۆرێك لە كێشەكان كە دەبێتە هۆی ڕێگریكردن لە پێشكەشكردنی خزمەتگوزارییەكان بۆ هاوڵاتیان.
كازمی ستایشی ئەو دەستكەوتە ئەمنیانەی كرد كە لە بەدواداچوونی پاشماوەی چەتەكانی تیرۆریستی داعش بەدەست هاتوون، هەروەها هەوڵەكانی هێزە ئەمنییەكان لە بەدواداچوونی تاوانی ڕێكخراو و چەتەكانی ماددە هۆشبەرەكان و ئەو كەسانەی كە دەستكاری نرخی بازاڕكان و رزقی گەلی عێراق دەكەن.
لە راگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە، "لە میانی دانیشتنەكەدا باس لە ستراتیجی نیشتمانی بۆ گەشەپێدانی منداڵی سەرەتایی لە عێراق كرا، كە چەند رۆژێك لەمەوبەر دەستیپێكرد بە ئامادەبوونی سەرۆكوەزیران ئاماژەی بەوەشكرد، "دوای ئەوەی ئەنجومەنی وەزیران پێداچوونەوەی بە بڕگە و میحوەرەكانی لە عێراقدا كرد ستراتیژییەكە و ئامانجەكانی داهاتووی بڕیاری ئەمانەی خوارەوەی دا:
پەسەندكردنی ستراتیژی نیشتمانی بۆ گەشەپێدانی منداڵی سەرەتایی لە عێراق (٢٠٢٢-٢٠٣١)، و دەسەڵاتی چاودێری منداڵان لە وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی میكانیزم و پلان دادەڕێژێت بۆ جێبەجێكردنی ئەو ستراتیژەی كە پێشتر ئاماژەمان پێكراوە بۆ ئەوەی بخرێتە بەردەم ئەنجومەنی وەزیران لە ساڵی ٢٠١٩ حكومەتی داهاتوو.
لە درێژەی قسەكانیدا وتی، "دانیشتنەكە بەخۆیەوەبینی پێداچوونەوەیەك بوو بە ڕاپۆرتی پەتا، ڕێكارەكانی وەزارەتی تەندروستی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی پەتای كۆرۆنا، و ڕێكارەكانی وەزارەت لە دابینكردنی پێداویستی و چارەسەر و ڤاكسین"، ڕوونیكردەوە كە "و دوای ئەنجومەن وەزیران باسی لە بابەتەكانی بەرنامەی كارەكەی كرد، ئەم بڕیارانەی دەركرد:
یەكەم / ڕەزامەندی پێدانی دەسەڵات بە وەزیری دارایی یاخود هەركەسێك كە دەسەڵاتی پێدابێت بۆ واژۆكردنی یاداشتنامەی لێكتێگەیشتن سەبارەت بە بەخشینی شانشینی عەرەبی سعودیە بۆ پڕۆژەی نۆژەنكردنەوەی ئەو بەشەی كە بەهۆی ئاگركەوتنەوەی نەخۆشخانەی ئیبن خەتیب لە بەغدا زیانیان بەركەوتووە، بە پشتبەستن بە بڕگەكان لە مادەی (٢/نۆیەم) لە پەیڕەوی ناوخۆی ئەنجومەنی وەزیران (٢ی ساڵی ٢٠١٩) ) بە مەرجێك هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی بكرێت بە پلەی خۆی وەك لایەنی پەیوەندیدار لەو بابەتەدا، وە وەزارەت پابەند بێت بە لێكتێگەیشتن تا ئەو جێگایەی كە دەكرێت لەگەڵ لایەنی سعودی بۆ بەكارهێنانی ئەو یارمەتییە بە دابینكردنی نەخۆشخانەكە بە ئامێری پزیشكی.
دووەم/پەسەندكردنی راسپاردەكانی كۆنووسی (بیست و پێنجەمین) كۆبوونەوەی لیژنەی فەرمانی دیوانی (45ی ساڵی 2018)، كە تایبەتە بە پەرەپێدانی رێگاو میكانیزم و چارەسەری پێویست بۆ تەواوكردنی پرۆژەكانی نەخۆشخانەی گشتی.
سێیەم / ڕازی بن بەمانەی خوارەوە: ١.
دەسەڵاتدان بە بەڕێوەبەری گشتی بەشی كار و ڕاهێنانی پیشەیی لە وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی بۆ واژۆكردنی پەیڕەكانی سەنتەری كاری ڕێكخراوی هاوكاری ئیسلامی، بە پشتبەستن بە بڕگەكانی مادەی (80/شەشەم)ی دەستوور.
چوارەم/ پەسەندكردنی ئەوەی لە نوسراوی وەزارەتی ناوخۆ ژمارە (21855) لە 31ی ئایاری 2022دا هاتبوو سەبارەت بە كەمكردنەوەی رسوماتی ماتۆڕسكیل.