بەدواداچوون - INA
لە راپۆرتێكدا ئاماژە بەوە كراوە كە هاوپەیمانی ئۆپێك + لە كۆبوونەوەی رۆژی پێنجشەممەی خۆیدا، بڕیاری ٢٧ وڵاتی یەكێتی ئەوروپا بۆ راگرتنی بەشێكی زۆری هەناردەی نەوتی رووسیا و پاراستنی دۆخی ئێستا پشتگوێ بخات، لە هەمان كاتدا ئاگاداری ئەوە بێت كە رووسیا توڕە نەكات.
13 ئەندامی ڕێكخراوی وڵاتانی هەناردەكاری نەوت (ئۆپێك) و دە هاوبەشەكەیان ڕۆژی پێنجشەممەی داهاتوو لە ڕێگەی ڤیدیۆ لینكەوە لە ڤییەنا، بارەگای سەرەكی بلۆكەكە كۆدەبنەوە، لە كۆبوونەوەیەكدا كە لە دوای سەرهەڵدانی پەتای Covid-19 نزیكەی مانگانە بەڕێوەدەچێت، بۆ دیاریكردنی كۆتایی بەرهەمهێنان بۆ مانگی تەمموز.
لە دوایین كۆبوونەوەی هاوپەیمانییەكە لە مانگی ئایارەوە، نرخی یەك بەرمیل لە دەریای باكووری برێنت بە ڕێژەی نزیكەی 12% و نرخی نەوتی خاوی مامناوەندی ڕۆژئاوای تەكساسی ئەمریكا بە ڕێژەی زیاتر لە 10% بازدانی بەخۆیەوە بینیوە، ئەمەش بەهۆی ئەگەری گەمارۆی ئەوروپی بە تایبەتی .