بەغدا - INA
ئەمڕۆ سێشەممەش شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی ڕایگەیاند كە دەزگای هەواڵگری فیدراڵی وەزارەتی ناوخۆ مەفرەزێكی داعشی تایبەت بە گواستنەوەی تیرۆریستان لە پارێزگای نەینەوا دەستگیركردووە.
شانەكە لە راگەیەندراوێكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی كەوتووە، ئاماژەی بەوەكردووە، "بەمەبەستی بنبڕكردنی سەرچاوەكانی تیرۆر و ، دەزگای هەواڵگری و لێكۆڵینەوەی فیدراڵی لە وەزارەتی ناوخۆ توانیویەتی ئۆپەراسیۆنێكی كەم وێنە ئەنجام بدات". ، كە لە ئەنجامدا مەفرەزەیەك لە ئەندامانی چەتەكانی داعش دەستگیركرا كە پێكهاتبوون لە ٤ تۆمەتبار كە بەرپرسیارن لە گواستنەوەی تیرۆریستان و شانە نووستووەكان لە پارێزگای نەینەوا.
ئاماژەی بەوەشكرد، "ئۆپەراسیۆنەكە بە پشتبەستن بە زانیارییە هەواڵگرییە دروستەكان ئەنجامدراوە، كە تێیدا شێوازی تەكنیكی بەكارهێنراوە بۆ بەدواداچوونیان و دەستبەسەرداگرتنی ناسنامەی ساختە و كارتی تەلەفۆن دوای گەمارۆدانی ماڵەكەیان و گەڕان لە كەرتی بادوش".
ئاماژەی بەوەشكردووە، "دەزگای هەواڵگری بەردەوامە لە ئۆپەراسیۆنە بەهێز بۆ لێدان لە چەتەكانی تیرۆریستی داعش و بەدواداچوونی پاشماوەكانی لە هەر شوێنێك بن".